ئەدمیڕاڵ براد کوپەر، فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا لە پەیامێكدا دەڵێت، لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکانی حەلەب و دەوروبەری دەکەین، داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین ئەوپەڕی دان خۆداگرتن بگرنەبەر، خۆیان لەو کارانە بەدوور بگرن کە دەكرێت گرژییەکان زیاتر بکەن و پاراستنی خەڵکی مەدەنی و ژێرخانی گرنگ بكەنە كاری پێشینەیان. هەروەك بەردەوامین لە داواکردن لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بە نیازپاکییەوە بگەڕێنەوە سەر مێزی دانوستان و بەدواداچوون بۆ چارەسەرێکی دیپلۆماسی بەردەوام لە ڕێگەی دیالۆگەوە بکەن.