X
مەلا مەزھەر روبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق: مەترسی وشکەساڵی تاوەکو ئێستا لە ئارادایە

عێراق

2026-01-07     571ژمارەی خوێندراو

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق هۆشداری دەدات و دەڵێت: سەرەڕای ئەوەی رێژەی باران بارین ئاستی ئاوی بەنداوەکانی باشتر کردووە و گەیشتووەتە ملیارێک م٣ بەڵام مەترسی وشکەساڵی تائێستا لە ئارادایە.

غەزوان سەھلانی، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی دەستەی گشتی بۆ کارپێکردنی پڕۆژەکانی ئاودێری و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ئاماژەی بەوەداوە: ئەو ئاوانەی تاوەکو ئێستا لە گلدەرەوەکانی وڵاتن کەمە.

ئەوەشی راگەیاندوە: شەپۆلەکانی باران بارین رۆڵیان ھەبووە لە زیادکردنێکی بەرچاوی ئاستی بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان و حەمرین و عزێم، بەڵام رێژەی ئاوی بەنداوەکان گەیشتووەتە ملیارێک م٣ لەکاتێکدا بۆ وەرزی ھاوین پێویستمان بە نزیکەی ١٨ ملیار م٣ ھەیە.

باسی لەوەشکردوە:  گلدەرەوەکان و دەریاچەکان تاوەکو ئێستا بۆشایی گلدانەوەیان دەگاتە ٨٠% سەرەڕای شەپۆلەکانی باران بارین و مەترسی وشەکە ساڵی تاوەکو ئێستا بەردەوامە.