X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

گووگڵ ئەو هەژمارانە دادەخات کە چالاک نین

سۆشیال میدیا

2023-11-28     274ژمارەی خوێندراو

لەم هەفتەیەدا کۆمپانیای گووگڵ سڕینەوەی ئەکاونتە ناچالاکەکانی جیمەیڵ دەستپێدەکات کە ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە بەکارنەهێندراون، ئەمەش بە ئامانجی کەمکردنەوەی مەترسی لەسەریان چونکە کەمترین چێکی ئەمنی دەکرێنەوە..

میللەت:

پێگەی ئەکسیۆسی ئەمریکی بڵاویکردەوە، کۆمپانیای گووگڵ لە ڕۆژی هەینیەوە، ئەکاونتەکان لەگەڵ ناوەڕۆک و داتاکانیان دەسڕدرێنەوە، ئەگەر لە ماوەی دوو ساڵدا بەکارنەهێندرێن، پێش سڕینەوەی ئەکاونتەکە، گووگڵ ئاگادارکردنەوەکان دەنێرێت بۆ ئیمەیڵ و ئیمەیڵی گەڕانەوەی ئەکاونتەکە (email and recovery email )، هەرکامێکیانی هەبێت.

گووگڵ دەشڵێت، ئەوانەی هەژمارەکەیان بۆ ماوەیەکی زۆر کە بگاتە دوو ساڵ، بەکارنەهێنابێت، مەترسییەکە لەسەریان زیاترە. کۆمپانیاکە لێکۆڵینەوەی کردووە و توێژینەوەکانی دەریدەخەن، ئەو هەژمارانەی کە فەرامۆشکراون مەترسییەکە لەسەریان بەلایەنی کەمەوە 10 هێندەیە. 

ڕاشیگەیاندووە، کاتێک ئەکاونتێک کەوتە ژێر مەترسییەوە، دەتوانرێت بۆ هەر شتێک بەکاربهێنرێت لە دزینی ناسنامەوە تا گواستنەوەی ناوەڕۆکی نەخوازراو یان تەنانەت زیانبەخش.

ئامانج لەم هەنگاوەی کۆمپانیاکە پاراستنی ئەو کەسانەی کە هەژماریان هەیە و بەکاریناهێنن، بۆ ئەوەی لە هەر ئەگەرێکی هاککردن یان بەکارهێنانی ناویان پارێزراوبن.