X
مەلا مەزھەر روبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

ئەحمەد شەرع مەرسوومێکی سەرۆکایەتی تایبەت بە کورد دەرکرد

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

2026-01-16     267ژمارەی خوێندراو

ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتی سووریا مەرسومێکی سەرۆکایەتی تایبەت بە کورد دەرکرد و تێیدا ھاتووە، "دەوڵەت پابەند دەبێت بە پاراستنی ھەمەجۆریی زمان و کولتوور و مافی کورد".

دەقی مەرسوومی سەرۆکایەتی تایبەت بە مافەکانی کورد لە سووریا:

١. ناسنامەی نیشتمانی: جەختکردنەوە لەوەی ھاووڵاتیانی کوردی سووریا بەشێکی ڕەسەنن لە گەلی سووریا و ناسنامەی ئەوان بەشێکی جیانەکراوەیە لە ناسنامەی نیشتمانیی وڵات.

٢. پاراستنی کولتوور: دەوڵەت پابەند دەبێت بە پاراستنی ھەمەجۆریی زمان و کولتوور و مافی کورد بۆ گەشەپێدانی کەلەپوور و زمانی دایکی خۆی.

٣. زمانی کوردی: داننان بە زمانی کوردی وەک زمانێکی نیشتمانی و ڕێگەدان بە خوێندنی لە قوتابخانەکان (حکومی و تایبەت) لەو ناوچانەی ڕێژەیەکی بەرچاوی کوردی لێ نیشتەجێیە.

٤. چارەسەری کێشەی ڕەگەزنامە: ھەڵوەشاندنەوەی سەرجەم بڕیارە جیاکارییەکانی سەرژمێری ساڵی ١٩٦٢ی پارێزگای حەسەکە، و بەخشینی ڕەگەزنامەی سووری بە ھەموو ئەو کوردانەی بێبەش کرابوون (بیانی و مەکتوومولقەید) لەگەڵ یەکسانکردنیان لە ماف و ئەەرکدا.

٥. جەژنی نەورۆز: ناساندنی ٢١ی ئازار (نەورۆز) وەک پشووی فەرمی و جەژنێکی نیشتمانی لە سەرتاسەری سووریادا.

٦. قەدەغەکردنی جیاکاری: قەدەغەکردنی ھەر چەشنە جیاکارییەکی ڕەگەزی یان نەتەوەیی لە میدیا و پەروەردەدا، و سزادانی ھەر کەسێک کە ھانی فیتنەی نەتەوەیی بدات.