X
مەلا مەزھەر روبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

لە عێراق 72 كاتژمێر دوای ڕووخانی ڕژێمی ئێران چى ڕوودەدات؟

عێراق

2026-02-21     4971ژمارەی خوێندراو

ناوەندی ستراتیژی ئەمەریكی - war on the rocks سیناریۆی ڕووخانی ڕێژیمی ئێران لە ناوخۆی عێراقەوە لە ماوەی 72 كاتژمێری یەكەمدا دەخاتە ڕوو.

ڕاپۆرتێكە تەرخان كراوە بۆ لێكۆڵینەوە لە سیناریۆ ئەگەرییەكان و كاریگەرییە پێشبینیكراوەكان لەسەر عێراق

ڕاپۆرتەكە داوا لە واشنتۆن دەكات كە لە ماوەی 72 كاتژمێری یەكەمی گۆڕینی ڕژێمی تارانەوە هاوكاری عێراق بكات لە ڕێگەی فشارخستنە سەر سورییەكان بۆ پاراستنی سنوورەكانیان، بەمەش هێزە عێراقییەكان دەتوانن سنوورەكان لەگەڵ ئێران كۆنترۆڵ بكەن. هەروەها جەخت لە گرنگی بەكارهێنانی نفوزی ئەمریكا دەكاتەوە بۆ ڕێگریكردن لە توركیا و دەوڵەتانی كەنداو و ئیسرائیل لە قۆستنەوەی ڕووخانی ڕژێمی ئێران بۆ دەستوەردان لە عێراق،ناوەندەكە كە بنكەكەی لە واشنتۆنە و تایبەتە بە كاروباری سەربازی، ستراتیژی و سیاسەتی بەرگری لە سەرانسەری جیهان، لەگەڵ هەندێك لە كوتلە عێراقییەكان باس لە پێویستی ئەگەری چارەسەری سەربازی دەكات. بەڵام پێشنیاری ئەوە دەكات كە حكومەتی عێراق دانوستان لەگەڵ هێزەكانی (حشد) بكات و هاندان پێشكەش بكات، لەوانەش پارێزبەندی لە لێپێچینەوە و قەرەبووكردنەوەی دارایی،ناوەندەكە دەڵێت :"لە كاتێكدا ئیدارەی ئەمەریكا لە ڕووی بەرگری و هێرشبەرییەوە زەمینە ئامادە دەكات و بژاردەكانی پەیوەست بە ئێران پەرەپێدەدات، پێویستە عێراقیش لە چوارچێوەی ستراتیژەكەیدا لەبەرچاو بگرێت و دان بەوەدا بنێت كە نەكردنی ئەو كارە دەتوانێت ببێتە هۆی تێكدانی گەیشتن بە ئامانجەكان لە ئێراندا،لە هەڵسەنگاندنەكەدا جەخت لەسەر پێویستی سەرۆك وەزیرانێك بۆ عێراق دەكرێتەوە لە قۆناغی داهاتوودا كە "سەركردەیەكی بەهێز و چارەنووسساز، بڕیاری قورس و پەسەند" بێت بۆ بەرژەوەندی عێراق. دەڵێت "ریسایكلكردنی سەرۆكوەزیران كە مێژووی تائیفەگەری و گەندەڵییان هەیە، بیرۆكەیەكی یارمەتیدەر نییە".

زۆرترین خوێنراو