X
مەلا مەزھەر روبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

شەمیمە بیگوم کە بە بوکی داعش ناسرابوو تانەیەکی لەدژی لێسەندنەوەی رەگەزنامە بەریتانییەکەی تۆمارکردبوو، بەڵام ئەمڕۆ ھەینی دادگای تێھەڵچوونەوەی لەندەن تانەی بوکەکەکەی داعشی رەتکردەوە.

ڕاپۆرت

2024-02-23     1009ژمارەی خوێندراو

ئەمڕۆ ھەینی دادگای تێھەڵچوونەوەی لەندەن لە دانیشتنێکدا تانەکەی "شەمیمە بیگوم"ی تەمەن ٢٤ ساڵی رەتکردەوە بۆ وەرگرتنەوەی رەگەزنامە بەریتانیەکەی.

شەمیمە بە رەگەز بەنگلادیشیە و رەگەزنامەی بەریتانی ھەبووە، لە تەمەنی ١٥ ساڵی چووە سوریا و پەیوەندی بە رێکخراوی داعشەوە کرد و ھاوسەرگیری لەگەڵ چەکدارێکی ئەو رێکخراوە کرد. 

شەمیمە بە بوکی داعش ناوبانگی دەرکرد و دوای شەڕی باھۆز ھاوسەرەکەی دەستگیرکرا و سێ منداڵیشی لەدەستداو خۆشی لە یەکێک لە کەمپەکانی سوریا دەستبەسەرکرا.

بەھۆی مەترسیشی بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەکەی، بەریتانیا رەگەزنامە و پاسپۆرتی لێوەرگرتەوە.

زۆرترین خوێنراو