X
مەلا مەزھەر روبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

ترەمپ هەڕەشەی توند لە کوبا دەکات

جیهان

2026-01-11     198ژمارەی خوێندراو

ئەمڕۆ یەكشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا پەیامێكی توندی ئاراستەی كوبا كرد بۆ رێككەوتن بەر لەوەی كار لەكار بترازێت.

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا نوسیویەتی، "چیتر نەوت و پارە بۆ كوبا – سفڕ! پێشنیاریان بۆ دەكەم رێككەوتن بكەن بەر لەوەی كار لەكار بترازێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "كوبا ماوەی چەندین ساڵ بوو لەسەر نەوت و پارەی كوبا دەژیا، لەبەرامبەریشدا ئەو وڵاتە خزمەتگوزاری ئەمنی پێشكەش بە دوو دكتاتۆرەكەی رابردووی ڤەنزوێلا دەكرد".

ترەمپ بەهەمانشێوە نووسیویەتی "ئەم كارە بۆ لەمەودوا پێویست ناكات، چونكە ئێستا ڤەنزوێلا پارێزراوە و لەژێر دەستی بەهێزترین سوپای جیهانە".

چەند رۆژێك پێش ئێستاش وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بەهەمانشێوە هەڕەشەی توندی لە كوبا كردبوو و جەختی كردبووەوە كە، واشنتن رژێمی كوبای بەدڵ نییە.