X
مەلا مەزھەر روبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

ترەمپ: ھەوڵەکانم یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوی نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ 50 دۆلار دابەزێت

جیهان

2026-01-08     251ژمارەی خوێندراو

رۆژنامەی " وۆڵ ستریت ژۆرناڵ " بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بە یاریدەدەرەکانی خۆی راگەیاندووە، "ھەوڵەکانی دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆئەوەی نرخی ھەر بەرمیلێک نەوت بۆ 50 دۆلار دابەزێت".

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشداوە: ترەمپ و راوێژکارەکانی پلانڕێژی دەکەن بۆ دەستپێشخەرییەک، بۆ ئەوەی لە ساڵانی ئایندەدا دەست بەسەر نەوتی ڤەنزوێلادا بگرن. 

بەپێی پلانەکانی ترەمپ، ئەمریکا کۆنترۆڵی کۆمپانیای نەوتی ڤەنزوێلا (پترۆلیۆس دی ڤەنزوێلا) دەکات کە لەلایەن دەوڵەتەوە بەڕێوەدەبرێت، ئەمە لەگەڵ دەستگرتن بەسەر بەشێکی گەورەی بەرھەمی نەوت و فرۆشی نەوتی کۆمپانیاکەدا.