ئەمڕۆ لە شاری بەغداد بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی و نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبوونەوە و پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقیان تاوتوێکرد
لە راگەیاندراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا رەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق ئامادەیبوون، دۆخی سیاسیی عیراق و ناوچەکە تاوتوێکرا.
ئاماژە بەوەشدراوە، ھەردوولا جەختیان لە لێکنزیککردنەوەی بۆچوونی لایەنەکان و گەڵاڵەکردنی دیدی ھاوبەش بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عیراق لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا کردەوە.
|