X
مەلا مەزھەر روبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

ساڵح موسلیم: چارەسەری سەربازی دەبێتە ھۆی شەڕێکی ناوخۆیی لە سوریا

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

2026-01-17     134ژمارەی خوێندراو

ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ کەناڵی ئەلعەرەبییە رایگەیاند، " مەرسوومە سەرۆکایەتییەکەی تایبەت بە مافی کوردان تەنھا خۆڵکردنە چاوە".

ئاماژەی بەوەشداوە: مەرسوومەکە دەستپێشخەرییەکی باشە بەڵام بەس نییە، زۆربەی ھۆزە عەرەبییەکانی ڕۆژھەڵاتی فورات پشتیوانی لە ھێزەکانی ھەسەدە دەکەن.

ئاماژەی بەوەشدا: ھێزەکانی ھەسەدە پەیوەندییان بە پەکەکەوە نییە و چارەسەری سەربازی دەبێتە ھۆی شەڕێکی ناوخۆیی لە سوریا.

 وتیشی: تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا گوشارمان لێ ناکات، بەڵکو ھەوڵی ھێوکردنەوە دەدات، بەڵام لایەنی تورکی بوو کە ڕێککەوتنەکەی ئازاری (مارسی) شکست پێھێنا.

 جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە: ھیچ ڕێگەیەکمان لەبەردەم نییە جگە لە گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنەکەی ئازار (مارس)، مافەکانمان دەبێت لە دەستووری سوریادا جێگیر بکرێن (بچەسپێنرێن).