X
مەلا مەزھەر روبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ترەمپ دەیەوێت گورزی سەربازی لە ئێران بوەشێنێت

جیهان

6   کاتژمێر پێش ئێستا     100ژمارەی خوێندراو

بەپێی زانیارییە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، سبەی سێشەممە، دۆناڵد ترەمپ لە ژووری ئۆپەراسیۆنەکان پێشوازی لە "مارکۆ ڕوبیۆ"ـی وەزیری دەرەوە و "پیت هێگسێت"ـی وەزیری بەرگری دەکات.

بە گوێرەى راپۆرتەکە، لەسەر مێزەکە تەنها قسە نییە، بەڵکو سێ بژاردەی ترسناک هەن، یەکەم هێرشی سایبەریی و ئەلیکترۆنى بۆ پەکخستنی تەواوەتی سیستەمی ئێران، دووەم دابینکردنی ئینتەرنێتی ئاسمانی بۆ خۆپیشاندەران، سێیەمیش، بژاردە هەرە مەترسیدارەکەیە، هێرشی سەربازیی ڕاستەوخۆ.

ئەم پلانی هێرشە لە کاتێکدایە، کە ئێران لە ناوەوە دەکوڵێت، نوێترین ئامارەکان دەڵێن ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکان ٥٠٠ کەسی تێپەڕاندووە و زیندانەکان پڕبوون لە زیاتر لە ١٥ هەزار دەستگیرکراو.

هەروەها سەرکوتکردن گەیشتووەتە لوتکە و سوپای پاسداران تەقە لە خۆپیشاندەران دەکات، بەڵام شەقام چۆڵ ناکرێت.

سبەی ئەمریکا گوێ لە ژەنەڕاڵەکانی دەگرێت، بەڵام بڕیاری کۆتایی لە دەستی ترەمپدایە، پرسیارەکە ئەوەیە، ئایا ترەمپ تەنها بە تەکنۆلۆژیا یارمەتی ئێرانییەکان دەدات، یان فڕۆکەکان دەجوڵێنێت؟