دیاربوو ھاوکاری ھێنرابوو بۆ ئاوارەکان و درابووە خێزانی بەرپرسێکی پێشمەرگەی باشور.
ئێمە مناڵ بووین لەگەڵ برا و خوشکەکانم چووینە ماڵییان بۆ ئەوەی ھەندێک ھاوکاری وەرگرین، ھیچی پێ نەداین ، من جارێکی تر نەچوومەوە برا و خوشکەکانم مناڵ تر بوون ئەوان یەک دووجاری تر چوونەوە تۆزێ پسکیتی پێ دابوون.
ئەو ماڵە ئاوارانەی تریش کە لەوێ بوون، ھەمان شتییان دەگوت ھیچی نەدەدا بە کەس.
ڕۆژێک بینیمان ئەو زبڵخانەی لەو گەڕەکە بوو ، پڕ کرابوو لە نان و پسکتی کەڕواوی و جلی شێدار .
تومەز خاتوونی خێزانی بەرپرسەکە دابەشی نەکردبوو بەسەر ئاوارەکاندا و لای خۆی گلی دابۆوە ئیتر ھەمووی کەڕووی لێدابوو و بێ کەڵک بوو بوو، ئەویش فڕێیدابوو.
ئەو خێزانە بەرپرسە وەھای پێ باشتر بوو ئەو ھاوکارییانە بێ کەڵک بن و فڕێیانداتە زبڵخانە نەک دابەشی کات بەسەر ئاوارەکاندا....
ساڵ ھات و ڕۆیشت، سەیردەکەم مناڵەکەی ئەو لەگەڵ من لە پەرلەمانە و کراوە بە پەرلەمانتار!!!
نازانم بۆچی گەندەڵی و دزی و درۆ تەمەنییان درێژە و پشتیوانی دەکرێن!!!