X
ئەو سکاڵایەیی دژی حکومەتی خۆجێی کەرکوک تۆمارکرابوو رەتکرایەوە

دەزگای نیشتمانیی بەریتانیا: دوو داواکراوی عیراقی و ئەلبانی بە تۆمەتی بازرگانی بە مرۆڤە دەستگیرکران

جیهان

2025-02-08     26ژمارەی خوێندراو

دەزگای نیشتمانیی بەریتانیا بۆ رووبەڕووبوونەوەی تاوان ئاشکرایکرد کە دوو داواکراوی عیراقی و ئەلبانی بە تۆمەتی بازرگانی بە مرۆڤە دەستگیرکردووە.

دەزگای نیشتمانیی بەریتانیا(NCA) رایگەیاند "تۆمەتبارەکان لەنێوان فەڕەنسا و بەریتانیا  بە بەلەمی بچوک کۆچبەرانیان بە قاچاخ لە کەناڵی ئینگلیز پەڕاندووەتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەردوو تۆمەتبار "لولزم براهاجی تەمەن 47 ساڵ خەڵکی ئەلبانیا و رێبین شەریف تەمەن 25 ساڵ خەڵکی عیراقە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".

ئەمە لە کاتێکدایە، پۆلیسی فەڕەنسا رایگەیاندووە "لە ساڵی 2022دا هەوڵی دەستگیرکردنیان دراوە و تۆمەتبارەکان کۆچبەرانیان لە کەناڵی ئینگلیزەوە بۆ بەریتانیاگواستووەتەوە، تۆمەتبارن بە سپیکردنەوەی پارە و چەندین تاوانی تر".

زۆرترین خوێنراو