یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دووھەمین دیداری خۆی ئەنجامدەدات و بڕیارە کاروانی ئەم دیدارە لە موسڵەوە دەستپێبکات و دواتر بازنە و ناوچەجیاجیاکانی ھەرێم و عێراق بگرێتەوە.
ئەمرۆ شەممە، ٨-٢-٢٠٢٥ لە مەڵبەندەی دیراساتی گشتی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای دیداری یەکێتیی ئەنجامدرا. بەنوێنەرایەتی ھەڤاڵ قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری دیدار، ھەڤاڵ د یوسف گۆران، سەرپەرشتی کۆبونەوەکەی کرد.
بەپێیی راگەیەندروی مەڵبەندی دیراساتی یەکێتی ، کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە تەوەرەکانی دیداری دووەم و دەستپێکی دیدارەکە بوو، بڕیار درا کاروانی دیدار لە پارێزگای نەینەوا ( موسڵ) دەست پێبکات و پاشان ھەرێم و شوێنەکانی تری مەیدانی خەباتی یەکێتیی بگرێتەوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەسەندکراوی کۆنگرەی پێنجەم، دیداری یەکێتی چالاکییەکی رەسمیی دەورییە و بەشێکە لە وێستگەکانی خەباتی فراوانی ھەڤاڵانە.
ئەوەشی ئاشکراکردوە، یەکەم دیداری یەکێتی بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی لە بەرواری ١٢-٣-٢٠٢٢ دەستپێکرد و لە٣١-٥-٢٠٢٢ کۆتایی بەکارەکانی ھێنا و سیاسەتەکانی یەکێتی لە بوارە جیاجیاکاندا داڕشت و بووە بنەمایەک بۆ سیاسەتی گشتی یەکێتی.
|