X
ئەو سکاڵایەیی دژی حکومەتی خۆجێی کەرکوک تۆمارکرابوو رەتکرایەوە

ئەو سکاڵایەیی دژی حکومەتی خۆجێی کەرکوک تۆمارکرابوو رەتکرایەوە

عێراق

2024-12-26     108ژمارەی خوێندراو

دادگای کارگێڕی عێراق ئەو سکاڵایەیی رەتکردەوە کە دژی دانانی پارێزگاری کەرکوک و پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی تۆمارکرابوو، دادگاکە دەڵێت، "بۆ دادگا نەسەلماوە رێوشوێنەکان ھیچ سەرپێچییەکی یاسایی تیادابێت".

دادگای کارگێڕی عێراق سکاڵاکەی (سەلوا ئەحمەد میدان)ی رەتکردەوە، کە لەسەر سەرۆک کۆماری عێراق تۆماریکردووە، بەھۆی دەرکردنی مەرسومی کۆماریی بۆ دەستبەکاربونی (رێبوار تەھا مستەفا) لە پۆستی پارێزگاری کەرکوک، بەوپێیەی پێچەوانەی یاسایەو مەرسومەکەی بەرەنجامی دانیشتنێکی نایاسایی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکە بە بەپێچەوانەی یاسا رێکخراوە.

سکاڵاکار ئاماژەی بەوەداوە: بەبێ ئەوەی لەلایەن سەرۆکی تەمەن (راکان عەلی سەعید رزوان) داواکاری رێکسختنی بکرێت، وێڕای ئەوەی تەنھا (٩) ئەندام بەشداری دانیشتنەکەیان کردووەو ئەندامانی تر ئەنجومەنی بانگھێشت نەکراون بۆ دانیشتنەکە، کە لە بارەگای ھۆتێل رەشید لە پارێزگای بەغداد بە پێچەوانەی یاسا ئەنجامدراوە.

دادگای ئیداری لەوەڵامی سکاڵاکەداو لە بڕیارەکەیدا دەڵێت: بۆ دادگا نەسەلماوە رێوشوێنەکان ھیچ سەرپێچییەکی یاسایی تیادابێت، بۆیە دادگا بڕیاردی داوە بە رێککەوتن لەسەر رەتکردنەوەی سکاڵاکە، بەھۆی نەبونی ھیچ پاڵپشتیەکی یاسایی.

زۆرترین خوێنراو