سەد پێچە بە دەورە بکەن و دوژمنی وەھمی دروست بکەن و ناو و ناتۆرەی زبر دابتاشن . خەڵک ھەم موچەی دەوێ، ھەم ھەڵبژاردن.. ھەم نانی گەرەکە و ھەمیش ئازادی ، یانی وەکو دروشمەکەی سەرۆک مام جەلال ؛ ( نان و ئازادی). جاران بۆ نووسەران و ئەدیبان بوو ، ئێستا بۆ ھەموان پێویستە.
وێرای قوربانی و سەبری ئەیوبی ، گەلەکەمان ھوشیارە و ھیچ مافێکی ناخاتە بری ئەویتریان. ھەردوکیان، بگرە ھەموویانی پێکەوە دەوێ.
جاران خەڵک ، بە شێنەیی و لە دۆخی نۆرماڵی ژیان ، دەیتوانی پۆلینکردنیان یان قۆناغبەندکردنیان قبوڵ بکات و لێی تێبگات، یان چاوپۆشی لە پاش و پێشکردن و کاڵوکرچییەکەی بکات . بەڵام ئێستا مادام تێکەڵکردنی کاغەزەکان وای لێھات وەختی زۆر و رەنجی فرە بە خەسار بچێ ، ئیدی کۆمەڵانی خەڵک کاتی زۆریان نەماوە، ھەمویان، ھەموومافەکانیان ، پێکەوە دەوێت.
نە تەخوین، نە تەھوین و نە تەوھین، نابنە ئەلتەرناتیفی (تەوتین).
خەڵک لەو سەری دێتەوە
ستران عەبدوڵلا