X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

په‌یامێك له‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆماری‌ عێراقه‌وه‌ ده‌رباره‌ی‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ دوزخورماتوو

کوردستان

2024-11-17     137ژمارەی خوێندراو

سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆماری‌ عێراق ئیدانه‌ی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی دژبه لیوای هاوبه‌شی سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه ده‌كات، ده‌ڵێت: "پشتیوانی خۆمان بۆ هه‌وڵه‌كانی به‌هێزكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌ وڵاته‌كه‌مان دوپاتده‌كه‌ینه‌وه‌".

سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت، "به‌توندی ئیدانه‌ی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی دژبه لیوای هاوبه‌شی سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه ده‌كات، كه‌ له‌ ئه‌نجامدا سێ ئه‌ندامی لیواكه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو له ناوچه‌ی دوزخورماتوو شه‌هیدبوون". 

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ "پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیده‌ قاره‌مانه‌كان ده‌كه‌ین و له‌ خودای گه‌وره‌ ده‌پاڕێینه‌وه‌ به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شادیان بكات و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێراش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین".

ده‌شڵێت: "پشتیوانی ته‌واوی خۆمان بۆ هه‌وڵه‌كانی به‌هێزكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌ وڵاته‌كه‌ماندا دوپاتده‌كه‌ینه‌وه‌".

سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆمار راشیگه‌یاندووه‌ "به‌رده‌وام ده‌بین له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی شانه‌كانی گروپه‌ تیرۆریستییه‌كان به‌ هه‌موو هێز و ئیراده‌یه‌كه‌وه‌ تا له‌ناوچوونی دوایین پاشماوه‌یان له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی ئارام و سه‌قامگیر بۆ گه‌له‌كه‌مان". 

سه‌رله‌به‌یانی‌ ئەمرۆ یەکشەممە 17ـی 11ـی 2024، دوو فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی‌ پێشمه‌رگه‌ و پاسەوانێکیان له‌ ناوچه‌ی‌ په‌لكانه‌ی‌ سه‌ر به‌قه‌زای‌ دووز له‌ئه‌نجامی‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك شه‌هید بوون.