بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان: شەھیدبوونی فەرماندە عەقید روکن سامان سابیر لە ھێزەکانی پێشمەرگە و عەقید محەمەد رەزا و قارەمان شەریف سەرباز لە ھێزەکانی سوپای عیراق لەکاتی ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی ھاوبەشدا بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی کوردستان کۆستێکی گەورەیە و لەدڵەوە نیگەرانیکردین.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵە سەربەرزەکانیان، ھاوڕێ و ھاوسەنگەرانیان دەکەم و ھاوبەشی ئەم ماتەمە گەورەیەم. دڵنیاییان دەدەینێ تۆڵەی ئەم شەھیدانە لە ئەستۆی ئێمەیە و ناھێڵین خوێنی رژاوی رۆڵەکانمان بەھەدەر بڕوات. ھەروەھا ھیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم و ھیوادارم بەزووترین کات بە سەلامەتی بگەڕێنەوە ناو کەسوکارەکانیان.
خوای گەورە شەھیدەکانمان بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری و ئارامی بەھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
|