X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

دووەمین دیداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەنجامدەدرێت

کوردستان

13   کاتژمێر پێش ئێستا     85ژمارەی خوێندراو

ئەمڕۆ لیژنەی باڵای دیداری یەکێتی کۆبووە و باس لە ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی دووەمین دیداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرا.


لیژنەی باڵای دیداری یەکێتی بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری لیژنەکە ئەمڕۆ دووشەممە لە دەباشان کۆبووەوە.
کۆبوونەوەکە پاڵپشت بە پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی پەسندکراوی کۆنگرەی پێنجەم و راسپاردەی دواکۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی ئەنجامدرا.
ھاوکات ئامانجی سەرەکی کۆبوونەوەکە باسکردن بوو لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی دووەمین دیداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە بڕیارە لە ساڵی داھاتوودا بەڕێوەبچێت.
لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی، ئاماژەی بەوەدا کە یەکێتی وەک حزبێکی چالاک و خاوەن پێگەیەکی گرنگ لە ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە، ھەموو کات ئامادەکاری دەکات بۆ قۆناغ و ئەگەرە جیاوازەکان، ئێستاس لەپاش ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان کە ئەگەر و گۆڕانکاریی بەڕێوەیە وەک نەریتێکی یەکیەتییانە ئامادەکاری بۆ بەڕێوەچوونی دیدارەکە دەکەن.
دیداری ئەمجارەی یەکێتی لەسەر بنەمای سیاسەتەکانی یەکێتی لەبوارە جیاجیاکاندا، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ھەموو چین و توێژەکان ئامادەکاری بۆ قۆناغی داھاتوو دەکات، لەپێناو باشتر خۆڕێکخستنەوە و خۆگونجاندنی زیاتر لەگەڵ پێویستییەکان و خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.