X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

"بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی کار بۆ ھەڵوەشاندنەوەی قەوارەی دەستوری ھەرێمی کوردستان دەکات"

مەحمود حەفیدزادە

سەبارەت بەبڕیارەکانی دادگای فیدراڵی
مەحمود حەفیدزادە 

نکوڵی لەوەناکرێت کە موچەخۆرانی ئازیز وەک مافێکی سروشتی و شرعی و یاسایی چاویان لەوەبێت لەکاتی خۆیدا موچەکانیان وەربگرن ،ئەمە بابەتێکە ( ماف) ە ھیچ تێبینی و گفتۆگۆیەک لەخۆناگرێت ، من پاڵپشتی لەو ماف و خواستە دەکەم کە لەئێستادا مووچەخۆرانی ئازیز داکۆکی لێدەکەن ، بەڵام ئەوەی کە جێگەی ھەڵوەستە لەسەرکردنە ئەوەیە دەبێت ھۆشیار بین کورد وتەنی دوور بڕوانین تاکو سەر ئەنجام پەشیمان نەبینەوە ئەوکات پەشیمانی دادمان نادات ، ئێمەی کورد کەممان خوێن نەڕشتوە بۆ ئازادی خاکەکەمان ، بڕواناکەم ھیچ خانەوەدایەک ھەبێت قوربانی بۆ ئازادی و بەختەوەری ئەم کوردستانە نەدابێت ، پەڕلەمان و حکوومەتی کوردستانیش بەخوێن و خەباتێکی لەڕادەبەدەری گەلەکەمان ھاتەبەرھەم ڕاستە کەمتەرخەمی و کەمووکوڕی و جیاوازی و نادادپەروەری و نایەکسانی ھتد ، بونی ھەیە ، بەڵام قەوارەیەکی سیاسی دەستوریمان ھەیە دەکرێت چاکی بکەین پێشی بخەین ، دەتوانین بەئیرادەو یەکگرتوویمان زاڵبین بەسەر ئەو ئاستەنگانەدا ،نابێت نائومێد بین ، ورە بەربدەین ، مییللەتی ھۆشیار گۆڕانکاری مەزن دروست دەکات ، ئیرادەی گەل دەتوانێت وەرچەرخان بخولقێنێ بەئاراستەی سەرفیرازی و سەرکەوتن  ، بەڵام کاتێک ئیرادە لاوازبوو ، ئازادی دەکەوێتە مەترسی و شکۆی خاک و نیشتیمان تێکدەشکێت و سەروەری و کەرامەتی نەتەوەش لەدەست دەدەین ، ئەوکات ھیج شتێک مانای نامێنێت و چێژ لەھیچ مافێکیش نابینین کە بەزەلیلی دەستمان بکەوێت ، ئەوەی تێبینی دەکرێت بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیە ، کە لەئێستادا وەک ئەلتەرناتیڤی حکوومەتی عێراق خۆی نمایش دەکات و سەلماندوە ، قسەکە لێرەدا تەنھا مووچە نیە ، وەکو گوتمان ئەوە مافەو خێرو سەدەقە نیە دەبێت بدرێت ، بەڵام ئەو ھەنگاوانەی دادگاکە پیلانگێڕیەکی دوژمنکارانەیەو ناکرێت ھەروا بەسادەیی خوێندنەوەی بۆ بکرێت

.
 ئەوەی دیارە بەئاشکراو بەکردەوە کار بۆ لەباربردنی ئازادی و ھەڵوەشاندنەوەی قەوارەی دەستوری ھەرێمی کوردستان دەکات  فەرزی سیاسەتی دەستەڵاتی ناوەند بەسەر گەل و ھەرێمی کوردستاندا وەک گشت پارێزگاکانی عێراق ئامانج و ستراتیژو ئەجێندای دادگاکەیە ، کەپێچەوانەی دەستورە بۆیە پێویستە حکوومەتی عێراق لەئێستادا ھۆشیارانە ھەڵسوکەوت بکات و لەچوارچێوەی دەستوردا مامەڵە لەگەڵ ھەرێم و حکوومەت و گەلی کوردستاندا بکات .

 

ھەموو مافەکانی گەلەکەمان کەلەدەستوردا جێگیرکراون جێبەجێ بکات ، وانەیەکیش لەمێژوو وەربگرێت ، بزانێت ھەرگیز گەلی کوردستان ئیرادەی ناشکێت و خۆی ڕادەستی ملکەچبوون و  پاشکۆیەتی ناکات