X
ئەو سکاڵایەیی دژی حکومەتی خۆجێی کەرکوک تۆمارکرابوو رەتکرایەوە

ھەڵبژاردنی ٢٠٢٥

گۆران عەبدوڵآ

تا ئێستاش زۆرێک گروەیان لەسەر ئەوەیە کە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ناکرێت ، ھێشتا کۆمەڵێک ئەگەری جۆراوجۆر دانراوە کە لە دوا ساتەکانیشبێت ھەڵبژاردن ئەنجام نەدرێت.

بەشێک لە بۆچونەکانی دیکەش ئەوەیە کە کە نەخێر ھەڵبژاردنێکی شکڵی یان تەمسیلی دەکرێت و ئەنجامەکان پەسەند ناکریت...
یان کابینەی نوێی عێراق پێک نەھێنرێت لە خولی شەشەمی پەرلەماندا .

بەشێک لە گرەوەکانیش لەسەر ئەوەیە ئەمریکا تەواوی ھێزەکەی لە دابەشکردنی کابینەی نوێ یەکلای کردۆتەوە بۆ خۆی کە بەشێکیان ھەر ئەمە بە ھۆکاری گرژی و ئاڵۆزی دوای ھەڵبژاردن ناوزەند دەکەن.

پێشبینیکردن بۆ بابەتە سیاسییە کان تاڕادەی مەحاڵ مەحاڵە ، خۆ ئەگەر پێشبینیەک ٥٠% یش راست دەربچێت ئەوە نیشانی زیرەکی و دوربینی کەسی پێشبینیکارە، چونکە عێراق و سیاسیەکانی عێراق بەڕێژەی زۆرینە تەمسیلی سیاسەتی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی دەکەن لەسەر خاکی عێراق جا بە ڕووی سیاسی و ئابورییەوە.

ھەمیشە ئێران و ئەمریکا یاریکەری سەرەکین ، چوونکە ئەو دوانە لەسەر ھەموو شتێک ناکۆکبن بۆ عێراق تەواو کۆکن کە دەبێت سیستمی حکومڕانی تەواو ھاوسەنگبێت لەنێوان ھەردوولادا.

جا تای تەرازوەکە بەھەر لایەکدا بکەوێت بە دڵنیایەوە بە پڕۆسەیەکی ئاشتی و دیموکراسیانە و بێ قڕەوبڕە و کێشەنابێت بۆ عێراق.

لە بەغداوە - گۆران عەبدوڵا