سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووى ئیسلامیی کوردستان دەڵێت، لە میانەی هەوڵەکانی یەکگرتوو بۆ پرۆسەی ئاشتی لە ناوچەکە بەگشتی و رۆژئاوای کوردستان بە تایبەتی، ئەمڕۆ وەفدێکی باڵای یەکگرتوو سەردانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیایان کردو لەلایەن بەرێز هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە پێشوازیان لێکرا.
بە گوێرەی راگەیەندراوێك كە لە لاپەڕەی فەرمی ئەمینداری یەكگرتووە بڵاوكراوەتەوە، لە میانەی سەردانەکەدا وەفدی یەکگرتوو نیگەرانی خۆی بۆ روداوەکانی رۆژئاوای کوردستان و نەگەیشتن بە ئاشتی لە نێوان حکومەتی سوریا و بەڕێوەبەرایەتی خودسەر راگەیاندووە، ئەمینداری گشتی یەکگرتوو جەختی کردەوە لە چارەسەری ئاشتیانەو مافە ڕەواکانی کورد لە ناوچەکە.
لای خۆیەوە، وەزیری دەرەوەی تورکیا تەقدیری هەوڵە دلسۆزانە بەردەوامەکانی یەکگرتوو بەگشتی و ئەمینداری گشتی بەرز نرخاند لە ڕابوردوو ئیستادا و هیوای خواست هەنگاوەکانی ئاشتی بەرەنجامی هەبێت و ناوچەکە دوربکەوێتەوە لەشەڕو ناکۆکی.
|