فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا(سێنتكۆم) له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی راگوزه‌ری سوریا، داوای كردwوه هێزه‌كانی دیمه‌شق پابه‌ندن به ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده و هیچ كرده‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام نه‌ده‌ن كه ببێته مایه‌ی دروستكردنی كۆسپ بۆ گواستنه‌وه‌ی زیندانیانی داعش له سوریاوه بۆ عێراق.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا(سێنتكۆم)، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە،، ئه‌دمیراڵ براد كوپه‌ر، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی راگوزه‌ری سوریادا ئه‌نجامداوه.
له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا براد كوپه‌ر جه‌ختی له گرنگی پابه‌ندبونی هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا به ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده كردۆته‌وه و هه‌روه‌ها هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگی پشتیوانیكردنی پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی زیندانیان داعش له سوریاوه بۆ عێراق كردۆته‌وه.
|