X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

شێخ دارای كەشناسی شەكرت شكاند

ئیبراهیم هەورامانی

ئەمشەو لە هەواڵەكانی كەناڵێ ئاڤا میدیادا لەبەرامبەر سەرنجێكی پێشكەشكارەكە (هەوراز گوڵپی ) شێخ دارای كەشناسی بێ لەبەرچاوگرتنی هەست و موعانات و كەسایەتی سەدان هەزار هەورامی زبانی هەورامان دوور لەهەموو عورف و ئەخلاقەتێكی ڕۆژنامەنوس و مافی مرۆڤ كەوتە سوكایەتی و تەشهیر كردن بە كەسایەتی هەورامی بەبەكارهێنانی چەندین وشەی ناشیاوو و سوكایەتی كردن بە كلتور و ئاداب و تەقلدی ڕەسەنی هەورامیەكان كە ماەیفەخر و شانازی نەتەوەكەمانن ئەویش بەدەربڕێنی دەستەواژەی قێزەون و دڵ پڕ لەقین و بیركردنەوەی ڕاسیزم .

شێخ دارا بەقەولی خۆی وایە پۆشینی كوڵەباڵ و فەرەنجی و مشكی لەسەركردن نیشانەی دواكەوتوییەومایەی شەرمەزارییە. لەكاتێكدا گێل و نەفام و نائاگانە لەوەی ئەقڵ لەپۆشینی جلو بەرگی نەتەوە دایە نەك شانازی كردن بە جلوبەرگی بێگانەو ئیستیراد كراوو.

من لێرەوە بەدارای ناشێخ دەڵێم:
كەمێك بەهۆش وەرەوە ،ئەگەر تۆ مسقاڵە زەڕەەك زیاتر لەهەورامیەكان ئەقڵت شك ببردایە ،ئەوەندە نەفامانە شەكرت نەدەشكاند.
بۆە لێرەوە پێت دەڵێم فەرەنجی و كوڵەباڵ ومشكی و ڕانگوچۆغە جێ شانازی ئێمەی هەورامیەو ئمەی هەورامیش خۆشت بوێت یان ترش تاجی سەری ئەوانەین وەك تۆ شەكر دەشكنن.
لە كۆتاییدا داواكارم لەبەرامبەر ئەم سوكایەتیی پێكردنەی جەنابی شخی كەشناس هەورامییەكان پێكەوە بێدەنگ نەبین و ئەگەر تا ماوەی 48 كاتژمر داوای لێبوردن لە تەواوی هەورامی زوبانەكان نەكات سكاڵای یاسایی لە شێخ و كەناڵەكەی ئاڤا میدیا لەدادگا سكاڵا تۆمار بكەن.
لەلایەكی ترەوە جێی شەرمە هەورامی زوبانێكی وەك هەوراز گوڵثی هیچ هەڵوێستێكی نەبوو لەبەرامبەر ئەو سوكایەتییە ،ئەم هەڵوێستەی گوڵپی جێێ نێگەرانییە.