X
ئەو سکاڵایەیی دژی حکومەتی خۆجێی کەرکوک تۆمارکرابوو رەتکرایەوە

قوتابخانەیەکی تۆپی پێی ئیسپانی لە پارێزگای هەڵەبجە دەکرێتەوە

کوردستان

2025-10-17     136ژمارەی خوێندراو

رۆژی پێنج شەمە ١٦ ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ ھەریەک لە ( تاریق شێخ فاروق ) سەرۆکی بازنەی وەرزشی پارێزگای ھەڵەبجە و ( دارەوان حاجی حامید ) نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا، لەگەڵ بەڕێز خافێر خیمینێز ئەندامی پێشووی لالیگا و بەڕێوەبەری کۆپمپانیای Advanced Sports Company (کۆمپانیای وەزرشی پێشکەوتوو) کۆبوونەوە.


لە کۆبوونەوەکەدا ، گفتوگۆکرا  لەسەر کردنەوەی قوتابخانەیەکی تۆپی پێی منداڵان و ھێنانی ڕاھێنەر و تیمێکی وەرزشی ئیسپانی بۆ پارێزگای ھەڵەبجە، دوای دیدارەکە ھەردولایان یاداشتێکی لێک تێگەیشتنیان گەڵاڵەکرد و بڕیارە لە نزیکترین کاتدا واژۆی لەسەر بکەن. 

وابڕیارە بە چەند پرۆژەێک و بە چەند قۆناخێک چەندین یاریزان و قوتابخانەی پارێزگای ھەڵەبجە سەردانی ئیسپانیا بکەن ، ئەمەش بە ھەوڵ و کارئاسانی نوێنەرایەتی حکومەت لە ئیسپانیا.

وا بڕیارە بە ھاوکاری نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا بە چەند پرۆژەێکی گەورە ناوی ھەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ناونوسینی ھەرێمی کوردستان بە درێسەکانی یانە وەرزشیەکانی ئیسپانیاوە ناوی ھەرێمی کوردستان بەرز ڕابگیرێت.

زۆرترین خوێنراو