بۆ ڕای گشتی و ھاوڵاتیان ڕوونی دەکەینەوە کە روداوەکەی دوێنی ٤/٢٣ کەوا بڵاوکراوەتەوە دوو بازرگانی مادەی ھۆشبەر رووبەرووی ئاسایش بوونەتەوە لە ئجامدا یەکێکیان کوژراوە و ئەوەی تریان دەستگیر کراوە .
بێگومان سەرلەبەری ئەم تۆمەتانە دوورن لە راستی و جێگای گومانیشە ، بۆیە لێرەدا چەند پرسیارێکی گرنگ دروست دەبێت دەمانەوێت وڵامەکەی بۆ خانەوادەکەیی و ڕای گشتی روونبکرێتەوە .
١ـ کەسی بەناحەق کوژراو بەناوی خەسرۆ ئەمیر کارمەندی پۆلیسی بەرێوبەرایەتی پاسەوانیەکانە ، ئایا بەرێوبەرایەتیەکەی ئاگادارکراوەتەوە لە سەر تۆمەتباربوون و داواکردنی لەلایان دادگا ؟
بێگومان نەخێر .
٢- ئایا ڕۆژێک براکەی بەناوی کارەسوڵ ئەمیر کەئەفسەرە بە پلەی عمید لە یەکەی ھەشتای وەزارەتی پێشمەرگە ئاگادار کراوەتەوە کە براکەی داواکراوە لەلایان دادگا ؟
بێگومان نەخێر .
٣- ئایا رۆژێک لە رۆژان چوونەتە سەر ماڵی کوژراو خۆی رادەست نەکردبێت ، لە گەڵ ئەوەی شوێنەکەی دیار و لە خانەوادەیەکی دیارە ؟
بێگومان نەخێر .
٤- ئایا من کە بەرپرسی ئەوم و لەدەستەی پاسەوانی من پاسەوانە ، ئایا رۆژێک لە رۆژان ئاگادار کراومەتەوە لە سەر تۆمەتبار بوون و داواکردنی لە لایەن دادگا ، لەگەڵ ئەوەی لە نزیکەوە دەم ناسن ؟
بێگومان نەخێر .
٥- ئایا ئەوکەسەی کە دەستگیرکراوە بەناوی میللەت بەرواری کەکارمەندی دژەتیرۆی عیراقە چۆن لە دھۆکەوە ھاتووە بۆ ھەولێر ئەگەر داواکراو بێت ؟
یان بۆ ھەر لە دھۆک لە ماڵەکەی خۆی دەستگیر نەکراوە ؟
لێرەدا بەشێوەیەکی گشتی جیا لە ئەنجام دانی ئەم تاوانە و ناوزراندنیان بەبازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر تاوانێکی ترە ، کە بەھیچ شێوەیەک ئەم کارە قێزەونە لە لای ئێمە رێگە پێدراو نیە .
بۆیە لێرەدا داوا لە بەڕێزان سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیری ناوخۆ دەکەین لێژنەیەکی بێلایەن پێکبھێنرێت بۆ لێکۆڵینەوە لەم رووداوە لەپێناو رونکردنەوەو دەرخستنی راستیەکان بۆ رای گشتی و سزادانی تاوانباران .