X
ئەو سکاڵایەیی دژی حکومەتی خۆجێی کەرکوک تۆمارکرابوو رەتکرایەوە

هەرێم تەواوی نەوتەكەی رادەستی بەغداد دەكات

کوردستان

2025-07-06     145ژمارەی خوێندراو

رەشنوسی رێککەوتن لەبارەی رادەستکردن و هەناردەی نەوت لە قۆناغی کۆتاییدایە و، گۆڕانکارییەکی سەرەکی کە تێیدا کراوە كە ئەویش ئەوەیە، تەواوی نەوتی بەرهەمهێندراوی هەرێم رادەست دەکرێت، لە بەرامبەر ئەوەی حکومەتی فیدراڵی پێویستی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان لە بەرهەمە نەوتییەکان دابین بکات.

كەناڵی "رووداو" لەزاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكردووەتەوە: بەگوێرەی رەشنووسی رێککەوتنەکە، لیژنەیەک لە وەزارەتی نەوتی عێراقەوە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ دوو مەبەست؛ یەکەمیان، دیاریکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان و، دووەم، دیاریکردنی ئاستی پێویستی بەرهەمی ناوخۆیی بۆ بەرهەمە نەوتییەکانی وەک نەوتی سپی، بەنزین، گازۆیل، کە بە گوێرەی رێککەوتنەکە دەبێت حکومەتی فیدراڵ دابینی بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکان، خەمڵاندنی سەرەتایی ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان رۆژانە پێویستی بە 50 بۆ 55 هەزار بەرمیل نەوتە بۆ ئەوەی بینێرێت بۆ پاڵاوگەکان و بەرهەمە نەوتییەکانی لێ بەرهەم بهێنرێت.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، بڕیارە رۆژی دووشەممە، (7)ی تەمموز، وەڵامی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی بە بەغداد بگات بەوەی بەو شێوازی رادەستکردنی نەوتە قایلە.

قۆناعێکی دیکەی رێککەوتنەکە، پرس و راوێژکردنە بە هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعەکان لەبارەی ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە، کە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران، ئەو ئەرکەی گرتووەتە ئەستۆ، تاوەکو دواتر بڕیار لەسەر ناردنی پێشینەیەکی پارەی مووچە بدرێت، کە ئەگەری هەیە بکەوێتە رۆژی سێشەممە یان رۆژانی دواتر، ئەگەر رێککەوتنەکە هیچ کێشەیەکی دیکەی بۆ دروست نەبێت.


زۆرترین خوێنراو