X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

وڵامێک بۆ بەرێوبەرایەتی ئاسایشی گشتی ھەولێرو بەرێوبەرایەتی نەھێشتنی مادەھۆشبەرەکان .

ھەرێم کەمال ئاغا

بۆ ڕای گشتی و ھاوڵاتیان ڕوونی دەکەینەوە کە روداوەکەی دوێنی ٤/٢٣ کەوا بڵاوکراوەتەوە دوو بازرگانی مادەی ھۆشبەر رووبەرووی ئاسایش بوونەتەوە لە ئجامدا یەکێکیان کوژراوە و ئەوەی تریان دەستگیر کراوە .
بێگومان سەرلەبەری ئەم تۆمەتانە دوورن لە راستی و جێگای گومانیشە ، بۆیە لێرەدا چەند پرسیارێکی گرنگ دروست دەبێت دەمانەوێت وڵامەکەی بۆ خانەوادەکەیی و ڕای گشتی روونبکرێتەوە . 

١ـ کەسی بەناحەق کوژراو بەناوی خەسرۆ ئەمیر کارمەندی پۆلیسی بەرێوبەرایەتی پاسەوانیەکانە ، ئایا بەرێوبەرایەتیەکەی ئاگادارکراوەتەوە لە سەر تۆمەتباربوون و داواکردنی لەلایان دادگا ؟
بێگومان نەخێر .

٢- ئایا ڕۆژێک براکەی بەناوی کارەسوڵ ئەمیر کەئەفسەرە بە پلەی عمید لە یەکەی ھەشتای وەزارەتی پێشمەرگە ئاگادار کراوەتەوە کە براکەی داواکراوە لەلایان دادگا ؟
بێگومان نەخێر .

٣- ئایا رۆژێک لە رۆژان چوونەتە سەر ماڵی کوژراو خۆی رادەست نەکردبێت ، لە گەڵ ئەوەی شوێنەکەی دیار و لە خانەوادەیەکی دیارە ؟
بێگومان نەخێر .

٤-  ئایا من کە بەرپرسی ئەوم و لەدەستەی پاسەوانی من پاسەوانە ، ئایا رۆژێک لە رۆژان ئاگادار کراومەتەوە لە سەر تۆمەتبار بوون و داواکردنی لە لایەن دادگا ، لەگەڵ ئەوەی لە نزیکەوە دەم ناسن ؟
بێگومان نەخێر .

٥- ئایا ئەوکەسەی کە دەستگیرکراوە بەناوی میللەت بەرواری کەکارمەندی  دژەتیرۆی عیراقە چۆن لە دھۆکەوە ھاتووە بۆ ھەولێر ئەگەر داواکراو بێت ؟
یان بۆ ھەر لە دھۆک لە ماڵەکەی خۆی دەستگیر نەکراوە ؟
لێرەدا  بەشێوەیەکی گشتی جیا لە ئەنجام دانی ئەم تاوانە و ناوزراندنیان بەبازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر تاوانێکی ترە ، کە بەھیچ شێوەیەک ئەم کارە قێزەونە لە لای ئێمە رێگە پێدراو نیە .

بۆیە لێرەدا داوا لە بەڕێزان سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیری ناوخۆ دەکەین لێژنەیەکی بێلایەن  پێکبھێنرێت بۆ لێکۆڵینەوە لەم رووداوە لەپێناو رونکردنەوەو دەرخستنی راستیەکان بۆ رای گشتی و سزادانی تاوانباران .