X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

ئێران و ئیسرائیل کامیان براوەی ئەم شەرەن؟

کاردۆ عوسمان هەورامی

کاردۆ عوسمان ھەورامی

دوای ئەو لێدوانەی سەرەتای ھەگاری، شەپۆلی ھێرشی درۆن و مووشەکەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیان پێکرد و زیاتر لە ٢٠٠ درۆن و مووشەک ئاراستەی ئیسرائیل کران، بەڵام زۆربەیان بەر لەوەی بگەنە نێو خاکی ئیسرائیل تێکشکێندران. ھێرشەکەی ئێران لە وەڵامی کوژرانی چەند بەرپرسێکی وڵاتەکە و سوپای پاسداران بوو لە ھێرشێکدا بۆسەر کۆنسوڵخانەی وڵاتەکەی لە دیمەشق. دوای ھێرشەکان بەشێک لە ھاووڵاتییان لەسەر شەقامەکانی تاران ئاھەنگیان گێڕا. ئێران دەڵێت، “گرنگترین بنکەی ئاسمانیی ئیسرائیلی لە نەقەب، بە سەرکەوتوویی بووە ئامانجی مووشەکی خەیبەر. وێنە و داتاکان پێشانی دەدەن کە بنکەکە گورزێکی سەختی بەرکەوتووە.”دوای ھێرشەکان سوپای پاسدارانیش لە راگەیێندراوێکدا ھۆشداری دایە ئەمریکا و وڵاتانی دیکە لە ئەگەری زیانگەیاندن بە ئێران وەڵامی تووندیان دەدەنەوە. سوپای پاسداران ئەوەشی گوتووە کە، “وێڕای جەختکردنەوە لەسەر سیاسەتی دراوسێیەتی باش لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی ناوچەکە، رادەگەیێندرێت کە لە ھەر وڵاتێکەوە ھەر ھەڕەشەیەک لەلایەن دەوڵەتی تیرۆریستی ئەمریکا و رژێمی زایۆنی ھەبێت، رووبەڕووی وەڵامێکی گونجاوی کۆماری ئیسلامی ئێران دەبێتەوە.”بەشێکی زۆر لە وڵاتان سەرکۆنەی ھێرشەکەی ئێرانیان کرد و داوای دانبەخۆداگرتنیان کرد تاوەکو دۆخەکە ئارام ببێتەوە. 

ئایا سوپای ئیسرائیل ئامادەکاری دەکات بۆ وەڵامدانەوەی ھێرشەکانی ئێران؟
سوپای ئیسرائیل ئامادەکاری دەکات بۆ وەڵامدانەوەی ھێرشەکانی ئێران کە بەسەدان درۆن و موشەک ھێرشی کرد.
میدیاکانی ئیسرائیل لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نێو سوپای ئیسرائیل بڵاویانکردەوە" ھێزی ئاسمانی ئیسرائیل ئامادەکارییەکانی بۆ وەڵامدانەوەی ھێرشەکەی ئێران تەواو کردووە و بەرواری ئەو ھێرشەش بە نھێنی دەمێنێتەوە تا جێبەجێکردنی".
ئاماژە بەوەش دەکەن، ئامانج لێی ڕوونکردنەوەیە کە ئیسرائیل ڕێگە بە ئێرانییەکان نادات ھاوکێشەیەکی نوێ دروست بکەن." مەرج نییە وەڵامی ئیسرائیل بە ھەماھەنگی تەواو لەگەڵ ئەمریکییەکان بێت، بەڵکو وەڵامێک دەبێت کە لەگەڵ ئەو یاسایانەدا بگونجێت کە ئەوان دایانناوە".ھەروەھا لای خۆشیەوە میدیای ئێران لە زاری سوپای پاسدارانەوە بڵاویکردەوە، لە ئەگەری ھەر ھێرشێکدا بەتوندی وەڵامی ئیسرائیل دەدەینەوە.شەوی ١٣ی ئەم مانگە کۆماری ئیسلامی ئێران لە خاکی خۆیەوە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەک ھێرشێکی بەرەو ئیسرائیل دەستیپێکرد، ئەمەش دوای کوژرانی فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسداران لە ھێرشێکی ئیسرائیلدا کە دوو ھەفتە پێش ئێستا نزیک کونسوڵخانەی ئێرانی لە دیمەشق کردە ئامانج.
 
ئایا ئەمەریکا بەشداری لە ھیچ ھێرشێکی ئیسرائیلدا ناکات لە وەڵامی ھێرشەکانی ئێراندا".؟
ئەمەریکا بەشداری لە ھیچ ھێرشێکی ئیسرائیلداناکات لە وەڵامی ھێرشەکانی ئێراندا".
ئەوەش لە کاتێکدایە کە تاران کۆتایی ھاتنیوەڵامدانەوەی سەربازی خۆی بۆ بەئامانجکردنیکونسوڵخانەکەی لە دیمەشق لەلایەن ئیسرائیلەوەڕاگەیاند، ئیبراھیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێرانھۆشداریدا لەوەی ھەر وەڵامدانەوەیەک لەلایەنئیسرائیلەوە پێویستی بە کاردانەوەی بەھێزتر ویەکلاکەرەوەتر دەبێت، ڕەئیسی لە بەیاننامەیەکداگوتی: دەستدرێژیکار سزای خۆی وەرگرتووە.
لای خۆیەوە حوسێن سەلامی فەرماندەی سوپایپاسداران گوتی: ھەوڵدەدەین ھاوکێشەیەکی نوێدابمەزرێنین، لەمەودوا ئەگەر ھێرش بکرێتە سەربەرژەوەندی و موڵک و بەرپرسان و ھاووڵاتیمان،ھێرشیان دەکەینە سەر.
جگە لەوەش،  وەزیری دەرەوەی ئێران بەدیپلۆماتکارە دەرەکییەکانی ڕاگەیاندووە،وڵاتەکەی ئامانجی نیشتەجێبوون و ئابووریی لەئیسرائیل نەپێکاوە و ئۆپەراسیۆنەکانیش وردبوون.
بڕیارە سبەی وەزیرانی دەرەوەی ئەوروپاکۆببنەوە و کار لەسەر کەمکردنەوەی گرژییەکانبکەن، ھاوکات ڤانێسا فرایزەر، نوێنەریھەمیشەیی ماڵتا لە ئەنجوومەنی ئاسایش بەشەرقولئەوسەتی ڕاگەیاند، بە پشتبەستن بەونامەیەی لە نوێنەری ئیسرائیلەوە پێیگەیشتووە،داوای دانیشتنی بەپەلەی کردووە، دەشڵێت: "ئامانج لە کۆبوونەوەکە کەمکردنەوەیگرژییەکانە".
 
ئایا ئێران لەچی نیگەران بووە؟
ئەوەی کە ئێران لێی نیگەران بوو، پێدەچێت روو بدات. ئیسرائیل دەڵێت ھێرشەکەی ئێران بۆ سەرمان، بە ھێرشێکی روون و یەکلاکەرەوە وەڵام دەدەینەوە.ھێرزی ھالیڤی، سوپاسالاری ئیسرائیل دەڵێت، "ئێران ویستی توانا ستراتیژییەکانی دەوڵەتی ئیسرائیل لەنێو ببات؛ ئەوە شتێکە ھەرگیز پێشتر رووینەداوە. ئێمە بیر لە ھەنگاوی داھاتوومان دەکەینەوە، ئەو ھێرشەی ئێران بۆسەر دەوڵەتی ئیسرائیل بەبێ وەڵام نامێنێتەوە".
ئێران پێش و پاش ھێرشەکەی بۆسەر ئیسرائیل جەختی لەوە کردووەتەوە، کە بەدوای ھەڵکشانی زیاتری بارودۆخەکەوە نەبووە و نییە.
 
ئامانج و لێکەوتەی ھێرشەکە بۆ دوو وڵاتی دژبەر:  
ئێران:
١.ئێران ناچار بوو ئەم ھێرشە بکات ئەگینا ھەتا ئێستا و لە ماوەی زیاتر لە ٦ی مانگی شەڕی غەزە و پێشتریش، سیاسەتی "دەستی خۆم نییەو ماری پێئەگرم" ی پەیڕو کردووە و ھەرکات کە کەوتووەتە تەنگەژەوە، کەڵکی لە حوسی لە یەمەن، حەشد لە ئێراق و حیزبوڵا لە لوبنان وەرگرتووە. 
٢. بەدوای کوشتنی ئەم دواییەی کۆمەڵێک پاسداری  ئێرانی لە سوریا،  ئیڕان لە دوولا وەتەنگ ھاتبوو. لەلایەک ببوو بەگاڵتەجارو ھەمووان لۆمەیان ئەکرد کە ئەو وڵاتە سەرەڕای ئەو ھەمووە ھاشەو ھوشەیە، تەنانەت ناتۆانێت پارێزگاری لە بنکە سیخوڕییەکانی خۆی (ناوی لێبنێ کونسولخانە) لە وڵاتێکی دۆست وەک سوریاش بکات. ئەگەر وایە ئەم وڵاتە چۆن ئەتوانێت رێبەری ئەو تیروریستانە لە رۆژھەڵاتی ناوڕاست بکات کە بە "بەرەی بەرھەڵەستکار" ئەناسرێن.
لە لایەکی دیکەوە، خولیای مەلاکانی ئێران درێژەدانە بە دەسەڵاتی داپڵۆسێنەری خۆیان. بۆیە ئامادەن و ئامادە بوون بێچگە لە کوشت و بڕو تیروری خەڵکی بێدەسەڵات، ھەموو بێ ئابڕوویی و خوێڕیەتێیەک لە لایەنێکی بەھێزتر لە خۆیانەوە قەبووڵ بکەن بەس بۆ ئەوەی لە دەسەڵات بمێننەوە. ھەر ئەم خولیایەش بوو کاتی خۆی، خومەینی ناچارکرد جامە ژەھرەکەی بنۆشێ و ملکەچی ئاگربەست لەگەڵ ئێراقی سەردەمی سەدام  ببێت.
٣. راستە ئێران ھێرشی کردە سەر ئیسراییل، بەڵام چەندین رۆژ بوو ئامادەکاری بۆ ئەم کارە ئەکرد و پەیتا پەیتا لە رێگای مەسقەتەوە یا لە رێگای باڵوێزی سویس لە تاران، پەیامی  بۆ ئەمریکا ئەنارد، کە گلەیی مەکەن و ئەوان ناچارن وڵامێکی ئیسراییل بدەنەوە بەڵام تکایە ئێوەش ئامادە بن و لەگەڵ ئیسراییل قسەبکەن کە ئەوانیش ئامادەکاری تەواو بکەن کە خوای نەکەردە توشی زەرەرو زیانێکی ئەوتۆ نەبن.
٤. کەواتە ئامانجی سەرەکی ئێران لەم ھێرشە، ھاشەو ھوشەکردن و گەوجاندنی لایەنگرانی خۆی ھەم لەناوخۆی ئێران و ھەم تاقم و گروپە تیروریستیەکانی لە دەرەوەی ئەو وڵاتە و "شەوێک" زیاتر نەبوو و ھاوکات بە وڵاتانی دەوروبەر نیشان بدات کە خاوەنی چ جبەخانەیەکەو کارێکیش نەکات ئیسراییل تووڕەتر بێت و ئەوەندەی دیکە تۆڵەیان لێ بکاتەوە.
 
ئیسرائیل:
دەوڵەتی دەستەڕاستی نەتانیاھو لەمێژە ھەوڵ ئەدات ئێران بخاتە  ناو ئەم داوەوەوە. بۆیە  لەم مانگانەی دواییدا، ھێرشەکانی بۆ پێگەکانی ئێران و بە ئامانجگرتنی راستەوخۆی بەرپرسانی سەربازی ئێران لە سوریا چڕتر کردەوە تا بەڵکو ئێران ناچار بە وڵامدانەوە بکات. بەبڕوای من نەتانیاھو ئەم ئامانجەی پێکاو ئەو دۆخە خراپەی کە تێی کەوتبوو لە بەرژەوەندی خۆی گۆڕی:
١. رای گشتی خەڵکی ئیسراییل لە دژی نەتانیاھو و دەوڵەتەکەی بوو. رۆژانە خەڵک ئەڕژانە سەرشەقامەکان و خوازیاری دەس لەکار کێشانەوەی ئەو بوون.
٢. ئیسراییل بەھۆی درێژەی شەڕی غەزەو کوشتاری بە ئەنقەست و لەڕادەبەدەری خەڵکی سیڤیلی فەڵەستین، لە ژێر گوشارێکی گشتی جیھانیدا بوو و ھەیە. لەھەمان کاتدا، کێشە کەوتبووە نێوان دەوڵەتی ئیسراییل و ئیدارەی بایدن و ئەمریکا بە ئاشکرا دژایەتی سیاسەتەکانی نەتانیاھوی لەم شەڕەدا ئەکرد و تەنانەت دواھەمین جار، بەیانی نەتەوە یەکگرتووەکانی دژبە ئیسراییل ڤێتۆ نەکردو ئەم ساردوسڕییە لە نێوان ئەمریکا و ئیسراییل وای کرد نەتانیاھو سەفەرەکەی خۆی بۆ ئەمریکا ھەڵبوەشێنێتەوە. بۆیە ئەبووا شتێک وا رووی بدابا کە ئیدارەی ئەمریکا ناچار ببێت ھەڵوێست وەربگرێت و چاوپۆشی لە جیاوازییەکانی لەگەڵ ئیسراییل بکات  
٣. ئیسراییل پێویستی بەو ٦٠ ملیارد دۆلارە یارمەتییەی ئەمریکایە کە ھێشتا لە کۆنگرە ڕاگیراوە و لەھەمان کاتدا چەندین ساڵە خوازیاری وەرگرتنی چەکی پێشکەوتوو وەک  فڕۆکەی ئیف ٣٥ە لە ئەمریکا و تا ئێستا ئەمە نەکراوە. بەڵام ئەم ھێرشەی ئێران ھەموو بەربەستەکانی وەلابرد.
٤. ئیسراییل ھەوڵی ئەوەیە کە دونیای عەرەب نەک ھەر دوژمنایەتیان وەڵا بنێن بەڵکو تەنانەت ھاوپەیمان لە ناویاندا بدۆزێتەوە بەتایبەت وڵاتانی ھاوسێی ئیسراییل وەک ئەردەن و میسر و ھەروا عەرەبستان سعوودی. بەڵام ھەنگاونان لە دوژمنی بۆ ھاوپەیمانی کارێکی ئاسان نییە بەتایبەت ئەگەر عەرەبەکان ھەست بە ترس نەکەن. بۆیە ترساندنی وڵاتانی عەرەبی بە ئێران، باشترین ئامرازی پێویست بوو بۆ ئیسراییل. ئێستا ئیسراییل بەدوای ئەم ھێرشەی ئێران ئەتوانێت بە دونیای عەرەب بسەلمێنێت کە ئێرانێکی خاوەن ئەو ھەمووە چەک و چۆلە و خاوەن ئەو ھەمووە سەگ و گورگە لە ناوچەکە، مەترسییەکی ستراتیژییە بۆ سەر ئەوانیش. یارمەتی دانی پێرەشەوی ئەردەن لە خستنەخوارەی دڕۆنە ئیرانییەکان لەسەر خاکەکەی یەکەم ھەنگاوی لەم چەشنەیە.
 
لەمەولا چی رووئەدات؟
ئێستا ئیسراییل لە پێگەیەکی بەھێزترە لەجاران و ئەتوانێت لەسەرخۆ و بە پشوودرێژی، ئامانجەکانی خۆی لە ئێران دەستنیشان بکات و لەسەر وڵامدانەوە بڕیار بدات. بەڵام پێناچێت ئیسراییل لە وڵامدانەوە بە ئێران پەلە بکات چونکە بڕیاربەدەست لەم پرسەدا تەنیا نەتانیاھو نییە بەڵکو کابینەی شەڕی ئیسراییلە. ھەروەھا ئیسراییل ئێستا لەبەرەی غەزە و لە باکورو سنوورەکانی لەگەڵ لوبنان لەگەڵ حیزبوڵا لە شەڕدایە.
لەھەمان کاتدا ئیسراییل ئەیھەوێت بەم ھێرشە بێ ئازارەی ئێرانەوە بۆ ماوەیەک رێکلام بکات و بە رۆژئاوای بفرۆشێتەوە. ھەوڵئەدات کە زۆرتر لە رۆژئاوا و بەتایبەت لە ئیدارەی باج وەرگرێت و بەمجۆرە تێچووی شەڕەکەی غەزەش بخاتە ئەستۆی ئەوان. ھەروا ئەبێت پرسەکە لە نەتەوە یەکگرتووەکان تاووتوێ بکرێت و پرسی ئاسایشی ئیسراییل جارێکی دیکە بکرێتەوە بە پرسێکی سەرەکی بۆ وڵاتانی رۆژئاوا. لە درێژەیدا ئیسراییل بەرەیەکی دژبە ئێران لە وڵاتانی رۆژئاوا ناوچەکە بۆ خۆی دەستەبەر بکات. جا ئەوسا و لەھەلومەرجێکی ئاوا گونجاودا، وڵامێکی گونجاوی بۆ ئێران ئەبێت. 
دەرئەنجام
* دوای ئەو لێدوانەی سەرەتای ھەگاری، شەپۆلی ھێرشی درۆن و مووشەکەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیان پێکرد و زیاتر لە ٢٠٠ درۆن و مووشەک ئاراستەی ئیسرائیل کران، بەڵام زۆربەیان بەر لەوەی بگەنە نێو خاکی ئیسرائیل تێکشکێندران.
* ئێستا ئیسراییل لە پێگەیەکی بەھێزترە لەجاران و ئەتوانێت لەسەرخۆ و بە پشوودرێژی، ئامانجەکانی خۆی لە ئێران دەستنیشان بکات و لەسەر وڵامدانەوە بڕیار بدات. بەڵام پێناچێت ئیسراییل لە وڵامدانەوە بە ئێران پەلە بکات چونکە بڕیاربەدەست لەم پرسەدا تەنیا نەتانیاھو نییە بەڵکو کابینەی شەڕی ئیسراییلە. ھەروەھا ئیسراییل ئێستا لەبەرەی غەزە و لە باکورو سنوورەکانی لەگەڵ لوبنان لەگەڵ حیزبوڵا لە شەڕدایە.
* کەواتە ئامانجی سەرەکی ئێران لەم ھێرشە،ھاشەو ھوشەکردن و گەوجاندنی لایەنگرانیخۆی ھەم لەناوخۆی ئێران و ھەم تاقم و گروپەتیروریستیەکانی لە دەرەوەی ئەو وڵاتە و“شەوێک” زیاتر نەبوو و ھاوکات بە وڵاتانیدەوروبەر نیشان بدات کە خاوەنی چجبەخانەیەکەو کارێکیش نەکات ئیسراییلتووڕەتر بێت و ئەوەندەی دیکە تۆڵەیان لێبکاتەوە.