X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی تایبەت بە ھەڵوێستی یەکێتی

لەتیف نێروەیی

لەتیف نێروەیی

لە ماوەی ھەفتەی رابردوودا زۆرترین پرسیار کە ئاراستەی یەکێتی کرابن، بریتین لە:

پرسیاری یەکەم:ئایا راستە یەکێتی وپارتی لەسەر دواخستنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رێکەوتوون، کەلایەنێکی سیاسی لەرێی میدیای خۆیەوە رۆژانە ئاماژە بەوە دەدات ؟!.
پسیاری دووەم : ئەگەر  ھەڵبژاردن بکرێت و دوانەخرێت ،بەڵام لە سنووری ھەولێر و دھۆک رێگری لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان بکرێت، ھەڵوێستی یەکێتی. چی دەبێت؟. چونکە بەشێک لە کادیرانی پارتی ھەڕەشە دەکەن گوایە رێگا نادەن لە سنوری ھەولێر و دھۆک ھەڵبژاردن بکرێت.

پرسیاری  سێیەم: ھەڵوێستی یەکێتی بەرامبەر بە ھەژماری من چییە؟، ئایا پشتگیری لێ دەکات، یان پشتگیری لە بڕیاری دادگای فیدراڵی دەکات؟ 

وەڵامی پسیارەکان :
ٓٓٓ- سەبارەت بەوەی  ئایا یەکێتی لەگەڵ پارتی رێکەوتووە لەسەر دواخستنی ھەڵبژاردنەکان ؟.
وەڵام:   بریاری دیاریکردنی رۆژی ھەڵبژاردن ،یان بریاردان لەسەر دواخستنی وادەی ھەڵبژاردنەکان بەدەست حزبەکانەوە نییە تاوەکو یەکێتی یان ھەرحزێکی دیکە رێکەوتن بکات ،بەڵکو ئەو پرسە پەیوەستە بە سەرۆکی ھەرێم و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانەوە . ئەو لایەنەی رۆژانە ھەواڵێکی داتاشراوی ناراست بڵاودەکاتەوە گوایە یەکێتی وپارتی لەسەر دواخستنی ھەڵبژاردنەکان رێکەوتوون،   تەنھا وەکو بانگەشەیێکی پێشوەختەیەو دەیەوێ شەرێکی دەرونکی لەگەڵ ئەندامان و دەنگدەرانی یەکێتی بکات . ئەگینا لەراستیدا ئەو لایەنە  ژێربەژێر ھاوشێوەی پارتی  ھەوڵی دواخستنی ھەڵبژاردن دەدات بەڵام بەئاشکراو لەرێی میدیاوە پەیامێکی پێچەوانە ئاراستەدەکات . چونکە  دروست بوونی چەند ھاوپەیمانی و  گرۆپ و خۆکاندیدکردنی کەسایەتی سەربەخۆ کە ھەموویان لەسەر دەنگی نارازی کاردەکەن ،بۆ ئەولایەنە سپرایزێکی دڵخۆشکەرانە بۆیە دەیەوێ دەستە چەورەکەی بەلایەنێکی دیکەوە بسرێتەوە.

سەبارەت بەپسیاری دووەم کەتایبەتە بەئەگەری رێگریکردن لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە سنوری ھەولێرو دھۆک و ھەڵوێستی یەکێتی لەو بوارەدا:  یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی فەرمی و شەفافی ھەیە و لەگەڵ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد دایە و نایەوێ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابخرێت، چونکە دواخستنی ھەڵبژاردن لە بەرژەوەندی  ھەرێمی کوردستان  و  پرۆسەی دیموکراتی و سەقامگیریی سیاسی و مانەوەی قەوارەی ھەرێمدا نییە، بەڵام سەرپەرشتیکردنی پرۆسەی ھەڵبژاردن و دانانی سندوقەکانی دەنگدان و پاراستنی سندوقەکان پەیوەندی بە ئێمەوە نیە، بەڵکو پەیوەندی بە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژارنەکانی عێراقەوە ھەیە و کۆمسیۆنیش سەر بە حکومەتی فیدراڵە و ھەر کێشە و گرفتێک لەو بوارەدا ھەبێت کۆمسیۆن لێی بەرپرسیار دەبێت و ھەوڵی چارەسەرکردنی دەدات، بۆ ئەو مەبەستە حکومەتی عێراق پشتگیری ماددی و مەعنەوی و یاسایی کۆمسیۆن دەکات.

ٓ - سەبارەت بە پرسیاری سێیەم کە تایبەتە بە سیستمی بانکیی فەرمانبەرانی (ھەژماری من)ەوە،  داخۆ ھەڵوێستی یەکێتی سەبارەت بە (ھەژماری من) چییە؟  
* لەسەر ئەم پرسەش یەکێتی ھەڵوێستێکی  رۆشنی ھەیە، چونکە ئەوەی بە لای یەکێتییەوە گرنگە دابینکردن و دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەیە بەشێوەیەکی ریشەیی و دادگای فیدراڵی رێکارێکی یاسایی بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو پرسە دیاریکردووە و ئێمە رێز لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دەگرین. بۆیە بەلای ئێمەوە ھەژماری من بمێنێت یان نەمێنێت گرنگ نییە، بەڵکو ئەوەی بەلای ئێمەوە گرنگە چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستانە و ھەر ئاستەنگ و بەربەستێک بخرێتە بەردەم دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم ، پێچەوانەی سیاسەت و ستراتیژی یەکێتییە و لەگەڵ ئەو جۆرە بریارانە نەبوینەو نابین.