دەنگدانی ئەندام پەڕلەمانەکانی یەکێتی نیشتمانی بە کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ جێگریی دووەمی سەرۆکی پەڕلەمانی عێڕاق کاک فەرھاد ئەمین ئەترۆشی کارێکی زۆر باش و پێویست بوو،جێگای ڕێز و پێزانینە. لەبەرئەوەی کورد لە بەغدا پێویستی بە ھەماھەنگی و یەک ھەڵوێستی پارتی و یەکێتییە.
ئەم دوو پارتە سیاسییە سەرەڕای جیاوازییان ئەرکی قورسیان لەسەر شانە بۆ پاراستنی ھەرێم و بەرگری لە مافەکانی گەلی کوردستان.
ھیوادارین کورد بە یەک کاندیدی یەکگرتوو بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێڕاق ھەنگاو بنێت.ڕێکەوتنی پارتی و یەکێتی زۆر گرنگە لەم بارەیەوە. ھەروەھا ھەر کەسێک ببێتە فەخامەتی سەرۆک کۆمار پێویستە ھەموو لایەن سیاسییەکان ڕێز لە فەخامەتی بگرن بۆ ئەوەی پێگەی لە بەغدا بەھێز بێت.
پێم وایە خۆ کاندید کردنی کاک دکتۆر ڕێبوار کەریمیش دەبێت بە ڕۆحییەتی دیموکراسی وەربگیرێت و نەوەک بە لادان لە ڕەوتی کوردایەتی لێک بدرێتەوە، ئێمە ھەر پێویستیمان بە یەک ھەڵوێستی دەبێت لە پەڕلەمانی عێڕاق لەسەر پرسە گرنگەکان و مافی گەلی کوردستان، با ھەموو دەرگاکان لەسەر یەک دانەخەین.
خودا گەلی کوردستان بپارێزێت