X
مەلا مەزھەر روبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

سەرچاوەیەک: مەسرور بارزانی و سێ برای دیکەی لە ئەمریکا دادگایی دەکرێن

کوردستان

2026-05-31     396ژمارەی خوێندراو

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک، بەگوێرەی بەڵگەنامەیەکی 230 لاپەڕەیی دادگایەکی ئەمریکا، کە نێردراوە بۆ ویلایەتی دیلاوێر، مـەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، براکانی خۆی، ئەندامانی بنەماڵەی بـارزانی و چەند کەسێکی دیکەی دیاری ناو پـارتی دیموکراتی کوردستان، ناویان لە دۆسیەیەکی دەستبەسەرداگرتنی وەزارەتی دادی ئەمریکا هاتووە و بە چەندین داوای یاسایی تۆمەتبارکراون، ئەو بەڵگەنامانە پرسی زۆر نهێنی لەبارەی ژیانی مەسرور بـ.ـارزانی و براکانی ئاشکرا دەکات، بەتایبەت بردەنە دەرەوەی پارە و سپیکردنەوەی پارە لە ڕێگەی کڕینی موڵک و ماڵەوە لە ئەمریکا.


ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەکردووە، لە چەند بەڵگەیەکی نوێی دیکەی وەزارەتی دادی ئەمریکا، ناوی مەنسور بارزانی وەک هاوکاری کەسێکی تۆمەتبار، بەناوی "جۆناسان مۆر" هاتووە، کە تۆمەتبارکراوە بە گەندەڵی و فێڵکردن لە وەزارەتی جەنگی ئەمریکا و بەدەستهێنانی نزیکەی 700 ملیۆن دۆلار لە ڕێگەی نایاسایی و سپیـ.ـکردنەوەی پارەوە، هەروەها ساختەکاری دژ بە یاساکانی وەزارەتی جەنگ و بابەتە پەیوەندیدارەکان بە ئاسایشی نەتەوەیی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دیارترین ئەو داوایانەی کە مەسرور بارزانی و براکانی پێیان تۆمەتبارکراون، بریتین لە سپـ.ـیکردنەوەی پارە لەگەڵ هاوکارە تۆمەتبارەکانیان، یاسای دژەتیـ.ـرۆر و پێشێلکردنی یاسای نیشتیمانیی ئەمریکا.

ڕوونیشیکردووەتەوە، بەپێی بەڵگەکانی ئەو دادگایە، بە تەنیا مـەنسور بارزانی 700 ملیۆن دۆلاری سـ.ـپی کردووەتەوە، هەروەها مـ.ـەسرور بارزانی و براکانی دیکەی تۆمەتبارن بە پێشێلکردنی یاسای دژەتیرۆری ئەمریکا و سـ.ـپیکردنەوەی پارە، جگە لە مەنسور بارزانی، هەریەکە لە سیروان بارزانی، مەسرور بارزانی، وەیسی بارزانی و موکسی بارزانی ناویان لەو دۆسیەدا هاتووە و بە چەندین پرسی دیکە تۆمەتبارن