فەرماندەیی ناوەندی هێزی ئەمریکا رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردوودا سێ درۆنمان لە عێراق تێکشکاندوهو تەنها چەند سەربازێکی سەر بە هێزی هاوپەیمانان بە سوکی برینداربون.
میللەت:
لەمبارەیەوە فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا هێزەکانی ئەمریکا سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان لە نزیک بنکەی هێزەکانیان لە عێراق و هەرێم تێکشکاندوە.
بهپێی راگهیهندراوهكه، هێزەکانی ئەمریکا دوو درۆنیان لە رۆژئاوای عێراق تێکشکاندووە، بەهۆیەوە چەند سەربازێکی هاوپەیمانان بە سووکی برینداربوون و درۆنی سێیهمیش لە باکوری عێراق تێکشکێندراوهو بەهۆی هێرشەکانیشەوە چەند سەربازێکی سەر بە هێزی هاوپەیمانان بە سوکی بریندار بوە.
سوپای ئهمریكا جهختی لهسهر ئهوهشكردوهتهوه كه بە وریاییەوە چاودێری دۆخی عێراق و ناوچەکە دەکەن و بەرگری لە هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە دژی هەر هەڕەشەیەک دەکەن.
پێشتریش دەزگا ئەمنییەکانی ھەولێر کەوتنە خوارەوەی درۆنێکیان لە نزیک ھەریر راگەیاندبوو، ئاماژەیان بەوەشکردبوو، درۆنەکە لە ناوچەیەکی چۆڵ کەوتوەتە خوارەوەو ھیچ زیانێکی لێنەکەوتوەتەوە.
|