X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

دوو بوومەلەرزەی بەهێز له‌ باشوری ئێران رویاندا

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

2023-10-17     192ژمارەی خوێندراو

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو بوومەلەرزەی بەهێز باشوری ئێرانی هەژاندو ناوەندی جیۆلۆجی ئەڵمانی دەڵێت، بوومەلەرزەكە لە قوڵایی 10كیلۆمەترەوە بووە.

میللەت:

ئەمڕۆ سێشەممە، ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی جیۆساینسی ئه‌ڵمانی ڕایگه‌یاندوه‌، بومه‌له‌رزه‌ی یه‌كه‌میان به‌گوڕی 5.8 پله‌ به‌پێوه‌ری رێخته‌ر له‌ كاتژمێر 4:59 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌دوری 58 كیلۆمه‌تر له‌ به‌نده‌ر عه‌باسی باشوری ئێران له‌ قوڵایی 10 كیلۆمه‌تر له‌سه‌ر ئاستی روی ده‌ریا رویداوه‌، بومه‌له‌رزه‌ی دوه‌میش به‌گوڕی 5.9 پله‌ به‌پێوه‌ری رێخته‌ر به‌هه‌مانشێوه‌ له‌ باشوری ئێران له‌نزیك به‌نده‌ر عه‌باس بوه‌.

تاوه‌كو ئێستا به‌رپرسانی ئێران هیچ زانیاریه‌كیان له‌باره‌ی زیانه‌كانی ئه‌و دو بومه‌له‌رزه‌یه‌ نه‌خستۆته‌ڕوو.