بافڵ جەلال حیسامەدین تاڵەبانی، ساڵی 1973 لە بەغدا لەدایكبووە
میللەت:
كوڕە گەورەی جەلال تاڵەبانی و ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەدە و تەنها برای قوباد تاڵەبانییە.
وەك سەرۆك مام جەلال باسی كردووە، بافڵی كوڕە گەورەی بەناوی بافڵەكەی چەمی ڕێزانەوە ناونراوە.
ژیانی منداڵی و گەنجێتی لە ماڵی برایم ئەحمەدی باپیری لە بەریتانیا بەسەربردووە.
بەرپرسی نووسینگەی سكرتاریەتی سەرۆك تاڵەبانی بووە.
لە نێوان ساڵانی ١٩٩٦ بۆ ٢٠٠٠ بەشداری لە مەشقە سەربازییەكانی هێزە تایبەتەكانی هەر یەك لە وڵاتانی فەڕەنسا و بەڕیتانیا و ئەمەریكا كردووە.
لە ئەمریكا و بەریتانیا ستراتیژی سیاسی خوێندووە.
لە سەرەتای ساڵانی ٢٠٠٠دادەزگای دژەتیرۆری دامەزراندووە و بەرپرسی كاروباری دژەتیرۆری كوردستان بووە.
لە دوای كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال بافڵی كوڕە گەورەی زیاتر لە جاران دەركەوتەوە و كاریكرد بۆ پڕكردنەوەی جێی خاڵی سەرۆك مام جەلال
بۆ ئەوەش بە ئاڕاستەی یەكخستنەوەی ناوماڵی یەكێتی كاری دەكرد. دەنگە ناڕازییەكانی ناو یەكێتی و دەرەوەی یەكێتی ئاشتكردەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی تا كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی هیچ پۆستێكی لەناو یەكێتیدا نەبووە و لەو كۆنگرەیەدا بە ئەندامی سەركردایەتی هەڵبژێردرا و دوای دوو مانگ بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی بە هاوسەرۆكی یەكێتی هەڵبژێردران.
دوای ساڵێك و ٦ مانگ بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی سەركردایەتی بە سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەڵبژێردرا.
لەماوەی دوو ساڵی سەرۆكایەتی یەكێتیید، بافڵ جەلال تاڵەبانی رۆڵی گرنگی گێڕا لە یەكخستنەوەی ریزەكانی یەكێتی و بەهێزكردنەوەی پێگەی لەسەر ئاستی هەرێم ،عیراق و ناوچەكە .
ئەمڕۆش چوارشەممە، لە یەكەم رۆژی بەڕێوەچوونی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی لە یەكەم كاری كۆنگرەكەدا وەك سەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان هەڵبژێردرایەوە.
|