سەدەیەك لەمەوبەر رێكەوتننامەیەك لە كەوتە بواری واژۆكردن وجێبەجێكردنەوە. پەیمانی لۆزان ٢٤ی تەممووزی ١٩٢٣ دوای کۆنگرەیەک كەلە شاری لۆزان لە سویس بەسترابوو واژوو کرا. کۆنگرەکە لە مانگی تشرینی دوومی ١٩٢٢دا دەستی پێ کرد و لە ٣٠ی کانوونی دوەمی ١٩٢٣دا لەبەر نەگەیشتنە ئەنجام بڵاوەی لێ کرا، دواتر دیسان دەستی پێ کردەوە و لە ٢٤ی تەممووزی ١٩٢٣دا واژوو کرا. ڕێوڕەسمی واژووکردنەکە لە شاتۆ دووڕوومینی شاری لۆزان واژوو کرا، تابلۆیەکی ڕێکەوتننامەکە لە لۆبی ھۆتێلەکەدا ھەڵواسراوە.
میللەت:
پەیمانی لۆزان، بۆ ناسینی دەوڵەتی نوێی توركیا و پێداچوونەوە بە پەیمانی سێڤردا كرا، لەم كۆنگرەیەدا (عیسمەت ئینونو)ی سەرۆك وەزیرانی توركیا، وەك نوێنەری توركیا و (لۆرد كرزن) سیاسەتمەداری ئینگلیز وەك نوێنەری بەریتانیا لەسەر بابەتی ناوچەی موسڵ كەوتنە گفتوگۆیەكی درێژخایەن، توركیا لەبەرئەوەی پەیماننامەی سێڤری بەزۆر واژوو كردبوو لەبەر دۆڕانی لەجەنگدا، بۆیە دەیویست حكومەتی نوێ بەچاوێكی دیكەوە سەیربكرێت.
پەیمانەکە دەرئەنجامی ھەوڵی دووەمی ئاشتی بوو دوای پەیماننامەی شکستخواردوو و پەسەندنەکراوی سیڤەر کە ئامانجی دابەشکردنی خاکەکانی عوسمانی بوو. پەیماننامەی پێشووتر لە ساڵی ١٩٢٠ واژوو کرابوو، بەڵام دواتر لەلایەن بزووتنەوەی نیشتمانیی تورکیاوە ڕەتکرایەوە بۆ ھەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەکە خەباتیان کرد.
به گوێره‌ی ناوه‌رۆكی ڕێككه‌وتنه‌كه كه له 143 ماده پێكهاتووه، مافی چاره‌ی خۆنووسین و ڕاپرسی بۆ كورد ڕه‌تكرایه‌وه و سنووری ده‌وڵه‌تی ئه‌رمینیا به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات كشێنرایهوه، یۆنان ناوچه كه‌ناراوییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ئیجه‌ی به توركیا دایه‌وه و ناوچه‌یه‌كی فره‌وانی سووریا و كوردستانیش خرایه سه‌ر توركیا، وه‌كو جزیره و مێردین و غازی عنتاب و هاتای و ویلایه‌تی ئه‌سكه‌نده‌رۆن.
پەیمانامەكەش، یەكێكیش بوو لەو رێكەوتننامانەی زۆرترین قسەی لەسەر كرا، چونكە بەرژەوەندی چەندی دەوڵەت و هێزی جیهانی خستبووە ژێر پرسیارەوە كە ئامادەی دانیشتنەكان و واژۆی مادە و بڕگەكانی بوون، لێرەوە وەك یەكێك لە رێكەوتننامە مێژووییەكان چووە نێو مێژووی هاوچەرخی جیهانەوە.
به بۆنه‌ی 100همین ساڵیادی په‌یماننامه‌ی لۆزان، ئەمڕۆ شەممە 22ی تەموزی 2023 له شاری لۆزانی سویسرا، كونفڕانسێكی نێونه‌ته‌وه‌یه‌یی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هاوكات ڕێپێوان و گردبوونه‌وه‌یه‌ك لە ناوه‌ندی شاره‌كه ئه‌نجام ده‌درێت، کۆنفراسەکە بە ئامادەبوونی نوێنەری 75 لایەنی سیاسی و دەیان کەسایەتی سەربەخۆ و سەرۆکی شارەوانی لۆزان لە وڵاتی سویسرا بەرێوەدەچێت و ماوەی سێ رۆژ دەخایەنیت، لە کۆنفرانسەکەدا جگە لە وتاری سیاسی، چەندین چالاکی ئەکادیمی پێشکەش دەکرێت.
سالار مەحمود چالاکوان و چاودێری سیاسی وەک یەکێک لە بەشدارانی کۆنفرانسەکە دەڵێت، واچاوەڕواندەکرێت لەم کۆنفرانسەدا زیاتر لە 100 هەزار کەس لە دۆستانی کورد و رەوەندی کوردی بەشداری بکەن".
بەوتەی سالار مەحمود ئاستەنگ لەبەردەم ئەم پرسە نیشتمانیەدا ھەیەو ھەبوو، بەڵام کوردستانیان و دۆستە بیانیەکان و نوێنەرانی ھەرە زۆرینەی پارت و ئۆرگانە سیاسی و مەدەنیە کوردستانیەکان لەھەموو شوێنێکی دونیاوە بەڕێکەوتوون بۆ ئەو وەرچەرخانە گرنگەو بەشداریکردن لە کۆنفرانسی سەد ساڵەی لۆزان.
هاوكات، عوسمان بایدەمیر، سیاسەتمەداری کورد كە خۆی بەشدارە لە كۆنفرانسەكەدا و رایگەیاند، ئه‌م كۆنفرانسه و هه‌ر جۆره چالاكییه‌كی دیكه‌ی له‌م شێوه‌یه، كۆده‌نگییه‌كی نه‌ته‌وه دروست بكات و ببێته هۆی دروستبوون و گه‌شه‌كردنی عه‌قڵییه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی و ستراتیژی.
بڕیاریشه ئه‌مڕۆ چالاكوانان له شاری لۆزان هاوكات له‌گه‌ڵ كۆنفرانسه‌كه له پلاس دی لا ناڤیگه‌یشن كۆببنه‌وه و ڕێپێوان و دواتر گردبوونه‌وه ئه‌نجام بده‌ن.
له ڕێپێوان و گردبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له یوكسه‌ل كۆچ، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی لۆزان، زه‌ینه‌ب موراد، هاوسه‌رۆكی كه‌نه‌كه، بڵێسه جه‌بار فه‌رمان، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌نه‌كه، ئاسیه عه‌بدوڵا، هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده، ئیبراهیم عه‌لیزاده، سكرتێری كۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، شوكران سنجار، نوێنه‌ری تهژهكه-ئه و هونه‌رمه‌ندان نه‌جمه‌دین غوڵامی، شڤان په‌روه‌ر، چۆپی فه‌تاح، مزگین تاهیر، ناسر ڕه‌زازی و هۆزان جۆمه‌رد، به‌شداری چالاكییه‌كه ده‌كه‌ن.
بڕیاره ڕۆژی دووشه‌ممه، ٢٤ی تهمووز، كاتژمێر 10 له‌به‌رده‌م بینای شاتۆ دی ئۆچی ڕاگه‌یه‌ندراوی كۆتایی كۆنفرانسه‌كه بۆ ڕایگشتی بڵاوبكرێته‌وه.
شارۆچکەی لۆزان ، چوارەم گەوەرترین شاری سویسرایە و دەکەوێتە باکووری جنێڤی پایتەختی ئەم وڵاتەدا. ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی 150 هەزار کەس دەبێت، شارۆچکەیەکی پڕ له گرد و ته‌پۆڵكه و به‌رز و نزمی زۆری تیادایە و بەسەر دەریاچەی جنێڤدا دەڕوانێت و دانیشتووانەکەی به زمانی فەرەنسی قسه ده‌كه‌ن.
|