X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

الشرق الاوسط: ھەولێرو بەغداد رێککەوتنێکی فشۆڵیان لە بارەی مووچە کردووە

ڕاپۆرت

2023-09-17     467ژمارەی خوێندراو

رۆژنامەی (الشرق الاوسگ): لە راپۆرتێکیدا زانیاری ورد لەسەر رێککەوتنی ھەولێر و بەغدا دەخاتەڕوو دەڵێت، ""ھێزە شیعیەکان دەیانەوێت ھەولێر ناچار بکەن وەک تاکە دەسەڵات مامەڵە لەگەڵ بەغداد بکات"


رۆژنامەی (الشرق الاوسگ) لە راپۆرتێکدا تیشک دەخاتە سەر کێسەکانی نێوان ھەولێر و بەغداو دەڵێت، بەرپرسە عێراقییەکان دەڵێن, رێککەوتنی نێوان ھەولێرو بەغداد فشۆڵە, سەرەڕای سەردانە سەرکەوتووەکەی مەسرور بارزانی. سەرۆکی حکومەتی ھەرێم, بۆ پایتەختی عێراق.

دەشڵێت، دەنگۆی ئەوە ھەیە وەفدەکەی ھەرێم رەزامەندی سەرەتایی وەرگرتووە, بە خەرجکردنی (٨٠٠) ملیار دیناری مانگانە, بۆ دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم, لە بەرامبەر بەڵێنی جێبەجێکردنی پابەندییەکانی ھەرێم بەرامبەر بەغداد.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشداوە، بەغداد رازیبووە بە دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانی کوردستان بۆ ماوەی (٦) مانگ, بە تێکڕای (٨٠٠) ملیار دینار, بەڵام سەرچاوە ئاگادارەکان لە کۆبونەوەکان دەڵێن, پارەکە تەنھا بۆ سێ مانگ خەرج دەکرێت.

باسی لەوەشکرەوە، بەرپرسێکی حکومەت رایگەیاندووە: تائێستا ھیچ بڕیارێک نەدراوە, لەمیانی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا یەکلادەکرێتەوە.

رۆژنامەکە ئەوەشی دەست کەوتوە کە وەفدەکەی ھەرێم دوو پێشنیازی کردووە, بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بودجە و مووچە:

-یەکەمیان:  خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی تەموزو ئاب و ئەیلول و دواتر جێبەجێکردنی بڕگەکانی تایبەت بە بودجەی ھەرێم.
-دوەمیشیان: خەرجکردنی مووچەی شەش مانگی ئەمساڵ و جێبەجێکردنی بڕگەکانی بودجە لەگەڵ ھەرێم, لەسەرەتای ساڵی داھاتوەوە.

بەرپرسێکی عێراقی رایگەیاندووە: قورسە رەزامەندی بدرێت لەسەر دواخستنی جێبەجێکردنی پایەندییەکانی ھەرێمی کوردستان, بۆ سەرەتای ساڵی (٢٠٢٤), لەگەڵ ئەوەشدا, ئەنجومەنی وەزیران لەکۆبونەوەی داھاتوودا,  رێگایەکی گونجاو بۆ چارەسەری ئەو پرسە دەدۆزێتەوە.

بەرپرسێکی دارایی عێراق: حکومەتی سودانی نەرمی و نیازپاکی پیشانداوە لەگەڵ وەفدە کوردیەکەو, دەستپێشخەری دەبێت بۆ سوککردنی قەیرانی دارایی لەسەر ھەرێم, بەڵام ئەمە بەردەوام نابێت, ئەگەر کوردستان پابەندی رێککەوتنەکە نەبێت.

رێوشوێنەکانی ئێستا کێشە چارەسەر ناکات, ئێمە لەبەردەم رێککەوتنێکی فشۆڵ و کاتیدان, چونکە قەیرانە لەوە قوڵترە, تەنانەت ئەگەر پارەش رەوانە بکەین, بەمزوانە چاودێری دەکەین, بزانین ھەولێر پابەند دەبێت بە بڕگەکانی بودجە.

سەرکردەیەک لە چوارچێوەی ھەماھەنگی: ھێزە شیعیەکان فشار دەکەن بە ئاڕاستەی ھەڵوەشاندنەوەی ئەو مامەڵە سیاسیەی پێشتر ھەبووە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان , دەیانەوێت ھەولێر ناچار بکەن بەشێوەیەک مامەڵە لەگەڵ بەغداد بکات کە تاکە دەسەڵاتە لە عێراق.