X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

وەزیری وزەی تورکیا: بۆرییەکان ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

2023-09-15     304ژمارەی خوێندراو

وەزیری وزەی تورکیا زانیاری نوێ لەسەر دەستپێکردنی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات و دەلێت، "بۆرییەکان ئامادەن بۆ دەستپیکردنەوەی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان".


ئالپئەرسەلان بەیرەقدار وەزیری وزەی تورکیا ئەمڕۆ ھەینی ئاشکرایکرد، چاکسازیکردن لە بۆری گواستنەوەی نەوت تەواو بووە و لە ئێستادا بۆرییەکان ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان 

ئاماژەی بەوەشداوە، پشکنینی ھێڵی بۆرییە نەوتییەکانی نێوان تورکیا و ھەرێمی کوردستان تەواو بوە، لە روی تەکنیکییەوە بەمزوانە بۆ کارپێکردن ئامادە دەبن.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، لەمڕۆوە کاروباری روپێویی بۆرییەکان تەواوبون و لە ئێستادا راپۆرتی لەبارەوە ئامادەدەکرێت، بەڵام ھیچ وادەیەکی بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت ئاشکرا نەکرد.