بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی مەغریب، بەهۆی بوومەلەرزەیەکەوە تاوەکو ئێستا ٢٠١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان باڵاخانەش رووخاوە.
میللەت:
رۆژی یەکشەممە، وەزارەتی ناوخۆی مەغریب رایگەیاند، ژمارەی گیان لەدەستدان لە بومەلەرزەکەدا گەیشتووەتە ٢٠١٢ کەس و ٢٠٥٩ کەسیش بریندارن و ١٤٠٤ کەسیان تەندروستیان ناجێگیرە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 9ـی ئەیلولی 2023 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٢ پلەی رێختەر لە مەغریب روویدا و لە یەکەم کاتژمێری دوای بومەلەرزەکەشدا زیاتر لە هەزار کەس گیانیان لەدەستدا.
ئاژانسی جیۆلۆجی ئەمریکا رایگەیاند، بومەلەرزەکەی مەغریب لە قوڵایی ١٨.٥ کیلۆمەتر بووە و ئەوەش بەهێزترین بومەلەرزەیە کە لە ماوەی ١٠٠ ساڵدا لە ناوچەکە روویداوە.
|