X
مەلا مەزھەر روبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

تەندروستیی هەرێم: ئەو پزیشکەی نەشتەرگەریی بۆ کچە 21 ساڵەکەی هەولێر کردووە مۆڵەتی نەبووە.

کوردستان

2026-09-02     247ژمارەی خوێندراو


وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە؛

دوابەدوای گیانلەدەستدانی نەخۆشێکی ئافرەت تەمەن 21 ساڵ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تایبەت (ئەهلی) لەشاری هەولێر، دەستبەجێ لەلایەن تیمەکانی پشکنین و بەدواداچوون سەردان و بەدواداچوونی مەیدانی کرا، بە پێویستمان زانی بۆ ڕای گشتی ڕایبگەیەنین کەوا؛

1- پزیشکی نەشتەرگەر هیچ ڕێگەپێدانی کارکردنی نیە لەو نەخۆشخانەیە.
2- نەبوونی میلاکی ئەو پزیشکە لە لیستی میلاکی ڕێگەپێدراوانی وەزارەت بۆ کارکردنی لەم نەخۆشخانەیە.
3- ئەنجامدانی نەشتەرگەری فریاکەوتن بەبێ بوونی فریاکەوتن و بەبێ بوونی هۆڵی چاودێری چڕ لەم نەخۆشخانەیە.
4- لەبە نەبوونی سەلامەتی نەخۆش و گونجاونەبوونی ئەم نەخۆشخانەیە و پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی، دوو مانگە لەسەرەتای مانگی شەشی ئەمساڵەوە دوو بەفەرمی هۆڵەکانی نەشتەرگەری لەلایەن وەزارەتی تەندوستی داخراوە و بەبڕیار کارکردن تێدا ڕاگیراوە، بەڵام بەداخەوە پزیشکی نەشتەرگەری و پزیشکی سڕکردن و ئیدارەی نەخۆشخانە بەڕێگای دیکەی نافەرمی و بەشێوازی نایاسایی بەدەرگای دیکەی نافەرمی چوونەتە ژرەوە و کاریان کردووە.
5- ئەنجامدەرانی نەشتەرگەری و ئیدارەی نەخۆشخانە، سەرپێچی بڕیاری وەزارەتیان کردووە و پابەند نەبوونە، دەرەنجام نەخۆش گیانی لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم پاڵپشت بە بڕگەی لە یاسای ژمارە 4 ی ساڵی 2020 تایبەت بە مافی نەخۆش و پەیڕەوی ژمارە16 ساڵی 2022 تایبەت بە لێکۆڵینەوە، ئەو نەخۆشخانەیە دادەخرێت و ئیدارەی نەخۆشخانە و ئەنجامدەرانی سەرپێچی هەواڵەی دادگا دەکات بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.