X
مەلا مەزھەر روبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

قوربانییەکانی دەستی جێفری ئیپستین بە بڕی 35 ملیۆن دۆلار قەرەبوو دەکرێنەوە

کوردستان

19   کاتژمێر پێش ئێستا     160ژمارەی خوێندراو

لە پێشهاتێکی نوێی پەیوەست بە دۆسیەی جێفری ئیپستین، ملیاردێری کۆچکردوو و تاوانباری سێکسی، بەڕێوەبەرانی سامانەکەی رەزامەندییان نیشان دا لەسەر پێدانی بڕی 35 ملیۆن دۆلار بۆ کۆتاییهێنان بە سکاڵایەکی بەکۆمەڵ.

ئەم سکاڵایە لەلایەن کۆمەڵێک لە قوربانییەکانی ئیپستینەوە تۆمارکرابوو، کە تێیدا داوای قەرەبووی زیانە جەستەیی و دەروونییەکانیان دەکرد.بەپێی بەڵگەنامە فەرمییەکانی دادگا، ئەم بڕە پارەیە وەک رێککەوتنێک بۆ چارەسەرکردنی ئەو سکاڵایە دیاریکراوە کە تێیدا دوو لە راوێژکارە نزیکەکانی ئیپستین تۆمەتبار کرابوون.

تۆمەتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم راوێژکارانە بە شێوەیەکی راستەوخۆ "هاوکاری و ئاسانکارییان" بۆ ئیپستین کردووە تاوەکو بەردەوام بێت لە کارە تاوانکارییەکانی و بازرگانیی سێکسی بە کچانی گەنج و نەوجەوانەوە بکات.

ئەم ڕێککەوتنە داراییە لە کاتێکدایە، کە هەوڵە یاساییەکان بۆ قەرەبووکردنەوەی قوربانییەکان و دادگاییکردنی ئەو کەسانەی هاوکاری ئیپستینیان کردووە هێشتا بەردەوامە.

پارێزەرانی قوربانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە هەرچەندە هیچ بڕە پارەیەک ناتوانێت شوێنەوارە خراپەکانی ئەو تاوانانە بسڕێتەوە، بەڵام ئەم هەنگاوە بە دەستکەوتێکی گرنگ دادەنرێت بۆ داننان بەو ئازارانەی، کە کچانی قوربانی لەژێر دەستی ئیپستین و تۆڕە هاوکارەکەیدا چەشتوویانە.