X
مەلا مەزھەر روبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێم کەتیبەی پێنجی سەلمانی فارسی هەڵوەشاندەوە

کوردستان

2026-02-17     693ژمارەی خوێندراو

دەزگای ئاسایشی ھەرێم، ھەڵوەشاندنەوەی گرووپێکی مەترسیداری چەکداری داعش بەناوی(کەتیبەی پێنجی سەلمانی فارسی) سەربە ویلایەتی کوردستان ڕادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەھەماھەنگی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، لەسەر بنەمای زانیاری ھەواڵگری و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لەڕۆژی ٢٠٢٥/١٢/٨ تا ٢٠٢٦/٢/٩ توانییان، چەند ئۆپراسیۆنیک بۆ دەستگیرکردنی تیرۆریستان لەسنووری (ھەڵەبجە، سەیدسادق،پێنجوێن، گەرمیان، دیالە) ئەنجام بدەن.

پیلانی چەکدارانی داعش " کەتیبەی پێنجی سەلمانی فارسی"، سەر بە ویلایەتی کوردستان:

-خۆ ڕێکخستنەوە و درووستکردنی گرووپی تیرۆریستی 
-درووستکردنی شوێنی مانەوە (المچافە)
-گواستنەوەی چەکدارانی داعش لەوڵاتانی دراوسێ بۆ کوردستان و خوارووی عێراق.

دەزگای ئاسایش ئاماژەی بەوەشداوە، لەکۆی ئەم چالاکییەدا ( ١ ) یەک کارمەندی دەزگای ئاسایشی ھەرێم برینداربوو و توانرا ( ١٠ ) تی.رۆر.یست دەستگیربکرێت و دەستیشگیرا بەسەر ( ٨ چەک و ١ دەمانچە و ٢ بۆمبی دەستی و ماددەی تەقینەوە لەجۆری سیفۆر و دوربین و پشتێنی خۆکوژی ) .

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەیدا دەزگای ئاسایشی ئەوەشی رونکردوەتەوە کە، لەئێستادا سەرجەم تیرۆریستان بە ماددەی( ٤ ) تیرۆر، ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە.