X
مەلا مەزھەر روبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانی لە هەسەدە جوڵەی دەستپێکرد

کوردستان

2026-01-18     959ژمارەی خوێندراو

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعـش لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەرکردایەتی هاوپەیمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی هێزی هێرشی ئاسمانی چالاک کردووە بۆ چاودێری و بە ئامانجگرتنی هەر گروپێکی تیرۆریستی هەوڵی پەڕینەوە لە ڕووبارەکە یان هەڕەشەکردن لە ئاسایشی ناوچەکە لە ڕۆژهەڵاتی فورات.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پابەندبوونی تەواوی خۆی بۆ پاڵپشتیکردنی هاوبەشەکانی لە سووریا و بەردەوامبوون لە بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرەکانی تیرۆر و کارکردن بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری هاوڵاتیانی مەدەنی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات دووپات دەکاتەوە.