X
مەلا مەزھەر روبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

ئەوقافی سلێمانی لیژنەیەک لەسەر رووداوەکەی مزگەوتی بەختەوەری پێکدەهێنێت

کوردستان

2026-01-16     129ژمارەی خوێندراو

دوای رووداوەکەی ئەمڕۆی مزگەوتی بەختەوەری لە شاری سلێمانی، ئەوقافی سلێمانی ھاتە دەنگ و رایگەیاند، "نابێت ھیچ مامۆستایەکی وتاربێژ ھێرش بکاتە سەر ھیچ لایەنێک و لیژنەیەکی تایبەتمەندیش بۆگەیشتن بە دروستی بابەتەکە پێکدەھێنێت".

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف وکاروباری ئاینی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوەکەیدا، ئاماژەی بەوەکردووە: ئەمڕۆ ھەینی لەکاتی وتاری ھەینی لە مزگەوتی بەختەوەری شاری سلێمانی، بەھۆی ھەندێ بابەتی لابەلای دەرەوەی وتار، گفتوگۆیەک لەنێوان مامۆستای وتارخوێن و نوێژخوێنانی مزگەوتەکە دروست بووە و بووەتە ھۆی نیگەرانی بەشێکی نوێژخوێنان.

بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف سێ خاڵە بۆ ڕای گشتی  دەخاتە روو کە بریتین لە:

یەکەم : بەپێی ڕاسپاردەکانی کۆنفرانسی ڕێکخستنی گوتاری ئاینی، ھیچ مامۆستایەکی بەڕێزی وتارخوێن نابێت (ڕاستەوخۆ یان نا راستەوخۆ )ھێرش بکاتە سەر ھیچ کەس و لایەنێک لە کاتی وتار و لەنێو حەرەمی مزگەوتدا.

دووەم : تێکدانی کەشی وتارو بەشێکی نوێژ خوێنان لەناو وتار بەم شێوازەی لەبڵاوکراوەکاندا تۆمارکراوە، ئارامی مزگەوتەکان تێکدەدات، کە ھیچ کەسێک ئاواتی بۆ ناخوازێت.

سێیەم : بریارماندا بە پێکھێنانی لیژنەیەکی تایبەتمەند تاوەکو بگەینە دروستی بابەتەکەو لەکۆتایدا بەپێی یاساو ڕێنماییەکان مامەڵە دەکەین .

زۆرترین خوێنراو