X
مەلا مەزھەر روبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

ترەمپ زەنگی کەوتی ئێرانی لێدا

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

2026-01-15     1878ژمارەی خوێندراو

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا زەنگی کەوتنی حکومەتی ئێران لێدەدات و دەڵێت، " رەنگە حکومەتی ئێران بەھۆی خۆپیشاندانەکانەوە بکەوێت، چونکە بەو ھۆیەوە ھەموو حکومەتێک ئەگەری شکستی زۆرە، نەک سەرکەوتن".


ئایا ڕەزا پەھلەوی، سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی ئێران، پشتیوانیی پێویست لە ناوخۆی ئێران بەدەستدەھێنێت بۆ سەرکردایەتیکردنی وڵاتەکە یان نا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، رایگەیاند، "نازانم لە وڵاتەکەیدا چۆن ڕەفتار دەکات. نازانم گەلەکەی سەرکردایەتییەکەی قبوڵ دەکەن یان نا، بەڵام ئەگەر قبوڵیان کرد، ئەوە بۆ منیش جێگەی قبوڵە".

ئەوەشی راگەریاند، "پێموتراوە کوشتنی خۆپیشاندەران لە ئێران وەستاوە و لەسێدارەدان ئەنجام نادرێت، ھیوادارین زانیارییەکان سەبارەت بە وەستانی کوشتن لە ئێران ڕاست بن، ئەگەر کوشتنی خۆپیشاندەران لە ئێران نەوەستێت، ئەوا ئێمە زۆر تووڕە دەبین".

لە وەڵامی قسەکانی دۆناڵد ترەمپدا، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئاشکرایکرد، "دەسەڵاتدارانی ئێران ھیچ پلانێکیان نییە بۆ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان، ئەوەش لە سایەی ئەو ناڕەزایەتییانەی چەند ڕۆژێکە لە ئێران سەریان ھەڵداوە و بوونەتە ھۆی قوربانی".

عێراقچی ئەوەشی روونکردەوە،  "ھیچ پلانێک بۆ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لەڕێگەی ھەڵواسینەوە نییە، لەسێدارەدان بە تەواوی ڕەتکراوەیە".

ئەوەشی راگەیاند، "خۆپیشاندانە ئاشتییخوازە بەردەوامەکان لە ئێران دە ڕۆژ ناڕەزایەتی بوو دژی سەختییە ئابوورییەکان، پێش ئەوەی سێ ڕۆژ توندوتیژی بەدوادا بێت کە ئیسرائیل پلانی بۆ دانابوو، لە ئێستادا ئارامی گەڕاوەتەوە ".