X
مەلا مەزھەر روبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

وەزیری سامانەسروشتییەکان: ماوەی رێككەوتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم درێژکرایەوە

کوردستان

2026-01-15     214ژمارەی خوێندراو

وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات ماوەی رێککەوتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان درێژکراوە و تاوەکو ئێستا ٢٢ ملیۆن بەرمیلیان ھەناردە کراوە.

کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە (وەکالەت) رایگەیاند: ڕۆژانە لە نێوان ٢٥٠ ھەزار بۆ ٢٧٠ ھەزار بەرمیل نەوتی ‌ لە ھەرێم بەرھەم دەھێنرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە: حکوومەت ھەوڵ دەدات پشکی ھەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٦ جێگیر بکات، بۆ ئەو مەبەستەش لە پەیوەندی بەردەوام دایە و بەرنامەیەکیشی ھەیە، بۆ ئەوەی ئەو بابەتە بکاتە بنەمایەکی سەرەکیی لە دانوستانەکانی لەگەڵ حکوومەتی داھاتووی عێراق.

 دەشڵێت: دوای دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنەوەی نەوت، تا ئێستا ٢٢ ملیۆن بەرمیلیان ھەناردە کراوە.

لە کۆتاییدا وەزیری سامانە سروشتییەکان هێمای بۆ ئەوەکردوە: ماوەی ڕێککەوتنی سێقۆڵی بۆ ھەناردەکردنەوەی نەوت تا ١٢ـی مانگی ساڵی ڕابردوو بوو، بەڵام ئەو ماوەیە بۆ ٣١ـی ٣ـی ئەمساڵ درێژکراوەتەوە، بۆ ئەوەی حکوومەتی داھاتوو بڕیاری لەسەر بدات، ھیچ کێشەیەک لەسەر ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم نەماوە.

زۆرترین خوێنراو