X
مەلا مەزھەر روبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

لینزی گرام: هێرشکردنە سەر کورد لە سوریا کاردانەوەی توندی ئەمریکای بەدوادا دێت

کوردستان

2026-01-14     501ژمارەی خوێندراو

لینزی گرام، سیناتۆری کۆماری لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا، هۆشدارییەکی تووندی ئاراستەی حکومەتی نوێی سووریا و دەوڵەتی تورکیا کرد و رایگەیاند، هەر هێرشێکی نوێ بۆ سەر هاوپەیمانە کوردەکان، وەڵامێکی تووندی ئەمریکای لێ دەکەوێتەوە.

لینزی گرام لە پەیامێکدا لە ئێکس، ئاماژەی بەوە کردووە، "حکومەتی نوێی سووریا ئاگادار دەکەینەوە کە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ دژی کەمینەکان بە هیچ شێوەیەک قبووڵ ناکرێت."

ئەم سیناتۆرە باڵایەی ئەمریکا ئاشکرای کرد، راپۆرتی باوەڕپێکراوی پێگەیشتووە سەبارەت بەوەی سوپای سووریا و تورکیا رەنگە بەرەو پێشڕەویی زیاتر بچن دژی هاوپەیمانە کوردەکان. گرام وتیشی، "پێموایە ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی کاردانەوەیەکی تووندی ویلایەتە یەکگرتووەکان."

زۆرترین خوێنراو