X
مەلا مەزھەر روبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا: لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکانی حەلەب دەکەین

کوردستان

2026-01-13     204ژمارەی خوێندراو

ئەدمیڕاڵ براد کوپەر، فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا لە پەیامێكدا دەڵێت، لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکانی حەلەب و دەوروبەری دەکەین، داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین ئەوپەڕی دان خۆداگرتن بگرنەبەر، خۆیان لەو کارانە بەدوور بگرن کە دەكرێت گرژییەکان زیاتر بکەن و پاراستنی خەڵکی مەدەنی و ژێرخانی گرنگ بكەنە كاری پێشینەیان. هەروەك بەردەوامین لە داواکردن لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بە نیازپاکییەوە بگەڕێنەوە سەر مێزی دانوستان و بەدواداچوون بۆ چارەسەرێکی دیپلۆماسی بەردەوام لە ڕێگەی دیالۆگەوە بکەن.

جەختیشی دەکاتەوە، وەک پێشتریش ئاماژەم پێدا، سوریایەک کە ئاشتیخوازبێت لەگەڵ خۆی و دراوسێکانیدا، دەتوانێت ببێتە هۆی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستێکی ئارامتر و ئاوەدانتر، ئەمریکاو سوریا بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە لە پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری لە سەرتاسەری ناوچەکەدا.

زۆرترین خوێنراو