بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، لە ساڵی 2025 بەبەهای زیاتر لە حەوت ملیار دینار لەسەر بودجەی داهاتی کارەبا 78 پرۆژە دەستبەكاربون و جێبەجێكراوە. هەروەها ساڵی رابردو بە بەهای زیاتر لە چوار ملیار دینار كەرەستە و پێداویستی كارەبای جۆراوجۆر بۆ گەنجینەكان كڕدراون.
كارەبای سلێمانی ئەمڕۆ دوشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ساڵی رابردوو 2025 لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لەسەر بودجەی داهاتی کارەبا، بە بڕی زیاتر لە 7 ملیار و 397 ملیۆن 590 هەزار دینار دینار 78 پرۆژەی جۆراوجۆری كارەبا لە سنوری بەرێوەبەراتییەكانی دابەشكردنی كارەبا و گواستنەوەی كارەبا و بەرهەمھێنانی كارەبا دەستبەكاربونیان بۆ كراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەو پڕۆژەكانەی كە لەسەر داهاتی كارەبا ئەنجامدراون، هەندێكیان جێبەجێكراون و هەندێكیش لە قۆناغی جێبەجێكردندان، هەروەها ساڵی رابردو بە بڕی 4 ملیار و 428 ملیۆن و 84 هەزار دینار، كەرەستە و پێداویستی یەدەگ بۆ بەڕێوەبەرایەییەكانی گواستنەوەی كارەبای سلێمانی و بەرهەمهێنانی وزەی كارەبای دوكان و دەربەندیخان كڕدراوە، لەگەڵ كەرەستە و كەلوپەلی سەلامەتی بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكان.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی، خەرجییەكانی ساڵی ڕابردو بەمشێوەیەی خوارەوە بوە:
- بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی/رۆژهەڵات: ملیارێك و 558 ملیۆن و 374 هەزار دینار.
- بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی/رۆژئاوا: ملیارێك و 543 ملیۆن و 439 هەزار دینار.
- بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای دوكان: 270 ملیۆن و 508 هەزار دینار.
- بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای چەمچەماڵ: 935 ملیۆن و 070 هەزار دینار.
- بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای دەرەبەندیخان: ملیارێك و 761 ملیۆن و 235 هەزار دینار.
- بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی كارەبای سلێمانی: 966 ملیۆن و 660 هەزار دینار.
|