X
مەلا مەزھەر روبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

رێکخراوێکی مافی مرۆڤ: لە ماوەی دوو ھەفتەی رابردوودا 490 خۆپیشاندەرلە ئێران کوژراون

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

16   کاتژمێر پێش ئێستا     174ژمارەی خوێندراو

رێکخراوێکی مافی مرۆڤ زنیاری نوێ لەسەر رەوشی خۆپیشاندانەکانی ئێران ئاشکرا دەکات و دەڵێت، " لە ماوەی دوو ھەفتەی رابردوودا 490 خۆپیشاندەرلە ئێران کوژراون و لەگەڵ 48 ئەندامی هێزە ئەمنییەکان

رێکخراوی مافی مرۆڤی (HRANA) کە بنکەکەی لە ئەمریکایە درایگەیاند: بە گوێرەی ئەو زانیارییەکانی لە چالاکوانانی ناوخۆ و دەرەوەی ئێرانەوە وەریگرتووە، لە سەرەتای دەستپێکردنی خۆیشاندانەکانی ئێرانەوە کە لە ھەفتەی دووەمیدایە تائێستا   کوژراونی 490 خۆپێشاندەر و48  ئەندامی ھێزە ئەمینیەکان تۆمارکراوە، زیاتر لە 10 ھەزار و 600 کەسیش دەستگیرکراون.

ئەوە لەکاتێکدایە حکومەتی ئێران بۆ یەکەمجار ئاماری کوژراوانی ھێزە ئەمنییەکانی لە خۆپێشاندانەکاندا راگەیاندو دەڵێت:  111 ئەندامی ھێزە ئەمنییەکان کوژراون کە18 یان لە پارێزگاکانی رۆژھەڵاتی کوردستان بوون.

بە گوێرەی میدیای فەرمیی ئێران جگە لە پارێزگای سنە، لە چوار پارێزگاکەی دیکەی رۆژھەڵاتی کوردستان ھێزە ئەمنییەکان کوژراویان ھەیە:

کرماشان: 8 کوژراو.
لوڕستان: 5 کوژراو.
ئیلام: 4 کوژراو.
ورمێ:1 کوژراو.